ڕوحانی: ئەمریکا لە ئاڵۆزترین هەلوومەرجی جیهانی دایە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە جگە لە چەند وڵات و ڕژێمی ناوچە، هیچ کەس لەگەڵ ئەمریکا نیە، وتیشی : ئەمریکا ئەمڕۆکە لە ئاڵۆزترین و خراپترین دۆخی جیهانی دایە.
حەسەن ڕوحانی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وتیشی : ئەمڕۆ هاوپەیمانانی ئەمریکا لە تەنیشت ئەم وڵاتە دان و تەنانەت هاوپەیمانانی سوننەتی ئەمریکاش لەم وڵاتە دوور کەوتوونەتەوە و بەو دوور کەوتنەوەشیان شانازی دەکەن.
روحانی وتیشی : تەنانەت ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی وەک ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕێکخراوی پەروەردە، زانستی و فەرهەنگیی یونسکو،ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و دیوانی نێودەوڵەتی سزا لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا، ناڕازین .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بەمەی ڕەوشی ناوخۆیی ئەمڕۆی ئەمریکا لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو جیاوازییەکی زۆری هەیە و ئەمڕۆ یەکێک لە سەردەمانی زۆر خراپ لە مێژووی ئەمریکایە ، وتیشی : ئەمڕۆ توێژەر و بیرمەند و خاوەنڕایەکی کەمتر لە ئەمریکا هەیە کە لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی ڕازی بن و تەنانەت هەندێ لەوان بە ئاشکرایی بەرپرسانی کۆشکی سپی بە گەمژە دەزانن و لە مێژووی ئەمریکا ئەمە کەمتر ڕووی دابوو.
روحانی بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران ئەمڕۆ لەشەڕێکی ڕوون و ئاشکرا لەبەرامبەر دەستدرێزکارانی مێژوو دایە، پێداگری کرد : گەلی ئێران بەڕاستی سەرکەوتووی ئەم شەڕە دەبێ .