سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی نیویورک دەکات
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداری لە حەفتا و سێهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، یەکشەمە 23 سێپتامبر سەردانی نیویورک دەکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی پێنجشەمەی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران بە گێڕانەوە لە بنکەی هەواڵدەریی دەوڵەت ، پەرویز ئیسماعیلی " جێگری پەیوەندییەکان و هەواڵدەریی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران وتیشی : حەسەنی ڕوحانی لە سەفەری بۆ نیویۆرک جگە لە شی کردنەوەی هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دوایین ڕووداوە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان و وتاردانی لە کۆگەی گشتیی ، وتاردانێکی دیکەشی لە کۆبوونەوەی ئاشتی بۆ ڕێزلێگرتنی نلسون ماندلا ڕێبەری کۆچکردووی ئەفریقای باشووری لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێت . ئیسماعیلی ، دانیشتن لە گەڵ بەڕێوەبەرانی باڵا و بلیمەتانی مێدیایی ئامادە بوو لە نیویورک ، دانیشتن لە گەڵ کۆڕێک لە بلیمەتانی سیاسەتی دەرەوەیی و هەروەها دیدار لە گەڵ ژۆمارێک لە ڕێبەرانی کۆمەڵگا ئیسلامیەکان لە ئەمریکای لە بەرنامەکانی دیکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەفەری بۆ نیویورک ڕاگەیاند.جێگری پەیوەندیەکان و هەواڵدەریی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها باسی وتووێژی سەرۆک کۆمار لە گەڵ هێندێک لە مێدیا نێونەتەوەییەکان و هەروەها بەڕێوە چوونی پرێس کۆنفڕانسێکی کرد لە کۆتایی سەفەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ نیویورک و وتیشی ڕوحانی لە گەڵ ژومارێک لە سەرانی وڵاتانی بەشدار لە کۆگەی گشتیی ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و هەروەها بڕێک لە سەرۆکانی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش دیدار و وتووێژ دەکات .