پشتیوانی هەمە لایەنەی ڕوسیا وتروئیکای ئوروپایی لە بەرجام
نوێنەری ڕوسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، کردەوەکانی مسکۆوتروئیکای ئوروپایی داگری بەریتانیا، ئاڵمانیا، وفەرانسە لە مەڕ پشتیوانی وپاڕاستنی بەرجام زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئینتر فەکس " میخائیل ئولیانوف" نوێنەری ڕوسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی ڕوسیا بە هاوکاری چین وتروئیکای ئوروپایی داگری فەرانسە ، ئاڵمانیا وبەریتانیا لە بەرجام پشتیوانی دەکات. نوێنەری ڕوسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە وپەرەی نرخی نەوت وبەرهەمەکانی پیتروشیمی لە بازاڕی جیهانی. بە قسەی ئولیانوف ، کۆشکی سپیی باجگیری ئابووری ، سیاسەتی هەڕەشە وترساندنی دەکارگرتووە. دۆناڵدترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، هەشتەمی مای بە شێوەی یەک لایەنە ونایاسایی لە بەرجام چووە دەرێ وڕۆژی هەینی دوهەمی نوامبەر لە نیوان ناڕەزایەتیەکانی جیهانی ، گەڕانەوەی بایکۆتەکانی نایاسایی ناڤۆکی لەدژی ئێرانی لە پێنجەمی نوامبەر ڕاگەیاند . هاوکات ، وەزیرانی کاروباری دەرەوە ودارایی ئاڵمانیا ، بەریتانیا وفەرانسە هاوڕێی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە بەیان نامەیەکی هاوبەشدا، لە پێشکەوتنی بەرچاوی ستراتژی ماڵیی تایبەتی ئەم یەکیەتیە بۆ پاڕاستنی پێوەندی تیجاری وبانکی خۆی لەگەڵ ئێران لە کاتی بایکوتەکان هەواڵیان دا.