داخوازیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ هەڵوەشانی بایکوتەکانی دەرمانی
سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی نیزام پزیشکی ئێران خوازیاری هەڵوەشانی بایکوتەکانی دەرمانی ئەمریکا لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " ئیرەج فازڵ" سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی نیزام پزیشکی ئێران لە نامەیەکدا ڕوو لە ئانتۆنیۆ گوترێش " سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیی: بایکوتەکانی ئابووری نایاسایی ئەمریکا وبەرتەسک کرانی تیجارەتی نێودەوڵەتی ، بەشێوەی جیدی لەسەر بارستای ئێران بۆ دەسڕاگەیشتن بە خزمەتی تەندوروستی ودەرمان ، دەرمان وپیداویستیەکانی پزیشکی کارتێکەری هەبووە. فازڵ وتی: هەموو وڵاتان پێملی ڕێزدانانی مافی دەس ڕاگەیشتن بە خزمەتە پزیشکیەکانن وبڕیک لە وڵاتان نابێ لە دەسڕاگەیشتنی خەڵک بە خزمەتی دەرمانی وسەلامەت بەرتەسکی بەدیی بێنن. ،سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی نیزام پزیشکی ئێران هەروەها لەسەر پێویستی گرتنی ڕێگەچارەی خێرا و مرۆڤ دوستانە بۆ دەسڕاگەیشتنی ئێران بە خزمەتی تەندوروستی ودەرمان، وپیداویستیە پزیشکیەکان پیداگری کرد. دۆناڵدترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەشتی مای ٢٠١٨ بە شیوەی یەک لایەنە چوونە دەری وڵاتەکەی لە بەرجامی ڕاگەیاند و لەدوو قۆناخ دا بایکوتەکانی ناڤۆکی لەدژی ئێرانی گەڕاندەوە. ئەم بایکوتانە بە شێوەی راستەوخۆ خەڵکی ئێرانی دایە بەر ئامانج وهەرجۆرە خۆلادان ودوورخستنەوە ی ئەمریکیەکان لەم بوارە ، هەوڵ بۆ پاسادانەوەی بیروڕای گشتییە. دیوانی نێودەوڵەتی دادئەستێنی سێهەمی ئۆکتۆبەر بە ڕاگەیاندنی شیاوەتی پیداچوونەوە بە سکاڵای ئێران لە ئەمریکا، دەنگی دا بە هەڵوەشانی بایکوتەکانی دەرمانی ، خواردەمەنی ، مرۆڤ دوستانەوئاسمانی ئەمریکا لەدژی ئێران .