ڕاوێژی عەراقچی و کارەبەدەستی فەرانسی لە بارەی خستنەگەڕی کەناڵی تایبەتیی ئاڵ و وێری دراڤی
یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجام و دوایین قۆناغەکانی تۆمار کردن و خستنەگەڕی کەناڵی تایبەتیی ئاڵ و وێری دراڤی دیدارو وتووێژیان کرد.
نیکۆلا دوو ریویە بەڕێوەبەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە کە بۆ بەرپاکردنی خولی تازەی وتووێژی سیاسیی ئێران و فەرانسە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی تارانی کردووە، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ سەیید عەبباس عەراقچی یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، بەڕێوەبەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە بارەی دوایین دۆخی ڕێککەوتنی بەرجام و بەڵێنمەندییەکانی فەرانسەو ئەندامانی دیکەی ئەورووپیی بەرجام بۆ ئاسایی کرانەوەی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێران دا و بەرپەرچ د انەوەی کاریگەریی بایکۆتە نائاساییەکانی ئەمریکا دژی ئێران و ھەروەھا ڕێگاکانی پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵی و ناوچەییەکان و بڕێک کاروباری ئاسایشتی و ناوچەیی و نێوتەنەوەیی بیروڕایان گۆڕییەوە.
بە گوێرەی گەڵاڵەی کەناڵی تایبەتیی ئاڵ و وێری دراڤی بڕیار وایە لایەنی ئەورووپی کە لە ڕێککەوتنەکەی بەرجام دا ماوەتەوەو د اگری وڵاتانی بریتانیا، فەرانسا، ئاڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپایە ڕێگای بەردەوام کرانی ھاوکاریی ئابووریی ئێران لەگەڵ کۆمپانیاو بنکە بازرگانییەکانی ئەورووپا خۆش کەن.