کاردانەوەی ئێران بە پەلاماریی کیمیاویی لە حەڵەبی سوریا
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، کردەوەی تاقمە ڕەشەکوژەکان لەمەڕ پەلاماریی کیمیاویی ئەمدواییە بۆ سەر انوچە ئاوەدانەکانیی شاری حەڵەب،لە باکووری سوریا دا شەرمەزار کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە" بەهرام قاسمی" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بە دەربڕینی نیگەرانی لە کردەوەی اتقمە ڕەشەکووژەکان لەمەر پەلاماری کیمیاویی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی شاری حەڵەب گوتی: هۆی وەها کردەوەیەکی نائینسانیی لەلایەن تاقمە ڕەشەکوژەکان پشتگریی بەردەوامیی هزری، سیاسی، دراوی و سەربازی ژمارێک لە وڵاتانی ناوچەیی و واوە ناوچەیی لەم تاقمە ڕەشەکووژانەیە. ترۆریستان شەوی یەکشەممە ناوچە ائوەدانەکانیی شاری حیڵەب لە باکووری سوریا یان بە ڕاکێتی هەڵگری اگزی کۆلۆر داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا .
بە هۆی پەلاماری کیمیاویی ترۆریستان بۆ سەر حەڵەب، لانیکەم ١٠٠ کەس لە سارومەندانی سوریایی بە هۆی هەڵمژینی گازی کۆلۆر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ڕەوشی ستانی حەڵەب، نزیک سنوورەکانی سوریا لەگەڵ تورکیا ،بە تایبەت ناوەندی ئەم پارێزگایە بە هۆی پەلامارە کانیی بە مووشەک و بە هاوەنی ترۆریستان هەروا ئالۆزە. قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوا بە دوای پەلاماری بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە لە لایەن عەرەبستان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان وەک بەریتانیا و فەرەنسا داکۆکیان لێوە دەکرێ بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.