قاسمی : ئامادەبوونی هێزە ئەمریکیەکان لەناوچەدا لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناهێمنین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: ئامادەبوونی هێزی ئەمریکی لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاڵۆزیی و نائارامی لەو ناوچەیە.
بەپێی ڕاپۆری ناوەندی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ شەممە لەکاردانەوە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی سوریا، وتی: هاتن وئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لەناوچەدا لەسەرەتاوە کردەیەکی هەڵە، نامەنتقی، کێشەسازکەر و قەیران چێکەر بوو.
قاسمی وتی: تاووتوێی بەوردیی بەرواری گۆڕانکارییەکانی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا واپێشان ئەدا، ئامادەبوونی کەسانی بیانی بەبیانووی جۆراوجۆر لەو ناوچە گرینگ و هەستیارە، بێجگە لە کێشە، ناهێمنی و قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکان، قازانجێکی دیکەی نەبووە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دیسەمبەر پاش حەوت ساڵ لاوازیی ترۆریستان لە ڕووخاندنی حکومەتی سوریا، ڕیگەیاند؛ هێزە ئەمریکییەکان بەزوویی لە سوریا دەچنە دەر.
ئەمریکا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان بەشێوەی نایاسایی و بێ ئیزنی حکومەتی سوریا لەو وڵاتە ئامادەبووە.
ئامادەبوونی نایاسایی واشنگتۆن لە سوریا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم لەکاتێکدایەکە ترامپ لەدەسپێکی خولی سەرۆکایەتییەکەی دانی بەوەداناکە، ئەو وڵاتە هۆکاری سەرەکیی پێکهاتنی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان داعش لە سوریا بووە.