پەرەی هاوکاری سەربازی ئێران و ڕووسیا
سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران و جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا جەختیان کرد لەسەر پەرەی هاوکاری سەربازی دوو لایەنە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران سەردار سەرلەشکەر پاسدار موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێشەمە لە دیداری ژنڕاڵ ئیسپینوف جێگری ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لەە تاران وێڕای ئاماژە بە دۆخی زۆر هەستیاری هەنووکەی ناوچە و جیهان وتی : دۆخی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ڕووسیا لە هەمبەر تڕوڕیزم لە ناوچە نیشاندەری ئیرادەی پتەوی دوو وڵات بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانە . سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد بارستاکانی ژئێو پولتیک و ژێئو ئیستراتژیکی ئێران و ڕووسیا پێویست دەکات هێزە چەکدارەکانی دوو وڵات هاوکاری خۆیان پەرە پێی بدەن . ژنڕاڵ ئیسپینوفیش ئاماژەی کردە پەیوەندی مێژوویی ئێران و ڕووسیا و وتیشی بوارگەلێکی بەرفراوان بۆ هاوکاری دوو وڵات لە ڕەهەندگەلێکی جۆراوجۆر دایە . جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا هەروەها لە گەڵ ئەمیری دەریادار حسین خانزادی فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەش ئێران دیدار و وتووێژی کرد . دوو لایەن لەو ددیارەدا سەبارەت بە پەرەی هاوکاریە سەربازی دوو لایەنە و بەڕیوە بردنی مانۆڤری هاوبەش بیروڕایان گۆریەوە .