پێداگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر پێویستی چوونەدەری ئەمریکا لە ناوچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i355083-پێداگری_وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_لە_سەر_پێویستی_چوونەدەری_ئەمریکا_لە_ناوچە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : سەفەری ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئێراق پێشێلکرانی بە تەواوی دەسەڵاتداریەتی ئێراق و سووکایەتی بە خەڵکی ئەو وڵاتە بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2018 15:25 Asia/Tehran
  • پێداگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر پێویستی چوونەدەری ئەمریکا لە ناوچە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : سەفەری ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئێراق پێشێلکرانی بە تەواوی دەسەڵاتداریەتی ئێراق و سووکایەتی بە خەڵکی ئەو وڵاتە بوو .

بارام قاسمی  ڕۆژی یەکشەمە  وێڕای ئاماژە بە  جێگیر بوونی  سەربازانی ئەمریکا  لە بڕێک  لە وڵاتانی  ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتیشی : ئەمریکا دەبێ  بگەرێتەوە بۆ ناو ماڵی خۆی و لە باتی  وەها تێچووگەلێکی نابەجێ کە بووەتە هۆی توندڕۆیی و کوشتاری خەڵکی  بێ دەرتان ئاوەزمەندانە بڕیار بدات  کە چە کارێک  بۆ خەڵکی ناوچە جیهان و تەنانەت خەڵکی ئەمریکا شیاوترە .  وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی  ئێران ئاماژەی کردە بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە چوونەدەری هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و وتی   هێشتا گومانگەلێک  لەوب ارەوە هەیە  بەڵام بە سەرەنج بە هەموو کێشەکان و هەوراز و نشێوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جێگای ئەمریکا لە ناوچە دا نیە .