چاوپێکەوتنی یاریدەری وەزیری بەرگریی سوریا لەگەڵ سەرتیپ حاتەمی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i355512-چاوپێکەوتنی_یاریدەری_وەزیری_بەرگریی_سوریا_لەگەڵ_سەرتیپ_حاتەمی
یاریدەری وەزیری بەرگریی سوریا لە پەراوێزی جڤینی نێودەوڵەتیی بەرەڤانی وئاسایش لە رۆژاوای ئاسیا لەتاران، لەگەڵ وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2019 13:02 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی یاریدەری وەزیری بەرگریی سوریا لەگەڵ سەرتیپ حاتەمی

یاریدەری وەزیری بەرگریی سوریا لە پەراوێزی جڤینی نێودەوڵەتیی بەرەڤانی وئاسایش لە رۆژاوای ئاسیا لەتاران، لەگەڵ وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگریی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ"مەحموود شوا" یاریدەری وەزیری بەرگریی سوریا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە سەرکەوتنەکانی ئەم  دواییەی حکومەتی سوریا لە شەڕی دژ بە دوژمنان، هیوای خواست؛ رەوتی سەرکەوتنەکانی سوریا هەروا درێژەی بێت.

"مەحمود شوا" یاریدەری وەزیری بەرگریی سوریاش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: هێزە سوریەکان هەروا خەریکی زاڵبوون و سەرکەوتن بەسەر دوژمنانن.

یاریدەری وەزیری بەرگریی سوریا هیوای خواست؛ رەوتی سەرکەوتنەکانی ئەو وڵاتە بەیارمەتی دۆستانی سوریا درێژەی بێ و گشت خاکی ئەو وڵاتە لەبوونی ترۆریستان پاکتاو بکرێ.

جڤینی نێودەوڵەتیی بەرەڤانی و ئاسایش لە رۆژاوای ئاسیا ئەمرۆ دووشەممە بەئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسیی، بەرگری، ئاسایشیەکان و شارەزایانێک لە ئاسیاو ئوروپا لەتاران بەڕێوە چوو.