ئادار 29, 2019 16:42 Asia/Tehran
  • لافاو لە هەندێک لە پارێزگاکانی ئێران

دوابەدوای بارانبارینێکی دەگمەن لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەدا، چەندین پارێزگای ئێران لەوانە گوڵستان، مازەندەران، فارس، لوڕستان و کرماشان تووشی لافاو ھاتوون. قەبارەی ئاوی ڕووبارەکانی مازەندەران لەڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتە دە هێندەی جاران و خەساری لە زەوینەکانی پەراوێزی ڕووبارەکان دا.

لافاو له شاری سنوری ئاق قەڵا لەباکوری رۆژاوای پارێزگای گوڵستان

هەروەها بارینی ڕۆژانی ڕابردوو ، زیاتر لە٣٠٠میلیم باران لە پارێزگای گوڵستان لەباکوری ئێران باری و بەرزایی بەفر لەناوچە کوێستانیەکانی ئەو پارێزگایە گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ونیو مەتر.

شاری سنوری ئاق قەڵا لەباکوری رۆژاوای پارێزگای گوڵستان و هاوسنور لەگەڵ تورکەمەنستان رۆژی هەینی سەرباری هەوڵی فراوانی هێزە فریاگوزارەکان، نزیک بە سەتا حەفتای شارەکە چووەتە ژێرئاو و لافاو هەروا بەردەوامە.

لافاو له شاری سنوری ئاق قەڵا لەباکوری رۆژاوای پارێزگای گوڵستان

هەڵمەتی فریاکەوتن بۆ ژمارێک لە ئاواییەکانی ئەو شارە ئەنجامی گرتووەو کاڵاو کەلوپەلی پێویست بە کەڵک وەرگرتن لە کۆپتەر دەخرێتە بەردەست خەڵک.

لافاو لە شیراز

ڕاپۆرتەکان باس لە وە دەکەن  زۆرتری ئەو کەسانەی وا لە شیراز زەبریان ویکەوتووە مۆسافیرانی نەورۆزی بوون. ژمارێک لە ناوچەکانی دیکەی شیرازیش بە هۆی لافاو و هاتنی سێلاو بەرەو ڕووی زەرەرو زیانبوون. بەشگەلێکی زۆر لە بازاری وەکیلی شێراز، یەکێ لە بازارە مێژووییەکانی ئێرانی ئاوداگرتووە. بەرزایی ئاو لە بازاری وەکیلی شیراز گەییشتۆتە نزیک ٨٠ سانتی مەتر.

زەریاچەی ورمێ لە دوای بارینی ڕۆژانی ڕابردوو
زایەندەروودی ئەسفەهان لە دوای بارینی ڕۆژانی ڕابردوو

 

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕێکخستنی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی پارێزگای مازندەرانی باکووری ئێران

"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانیش فەرمانی دا، ئیمکاناتی پێویستی لۆجستیکی ئامادە بکرێ بۆ چارەسەری ئەو گرفتانەی بەهۆی لافاو پارێزگای گوڵستانی داگرتووەو هەوڵی پێویست بدرێ بۆ چارەسەریی پێداویستی لێقەوماوانی لافاو لەو ناوچانە.

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە نێو ئاپۆڕەی جەماوەری لێقەوماوی ناوچەی لافاو بەرکەوتووی باکووری ئێران

رۆحانی هەر وەها هەموو ئۆستانداران، فەرماندەران و بەرپرسانیی هەموو ناوچەکانی ئێرانی ئەرکمەند کرد بە ئامادە بوونی بەردەوام لە شوێنی خزمەتی خۆیان تا کۆتایی پشودانەکانی نەورۆز، لە دوخی ئامادە باشی تۆکمەو تەواودابن و وێڕای بەدیهێنانی پێوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی دیکەی هاوپێوەند، هەموو ڕێو شوێنەکانی پێویست بۆ بەڕێوە بەرایەتی گرفتەکانی سەرچاوە گرتووە لە ڕوودانی ئەگەری  هەستانی لاڤاو پێشبینی بکەن.

هەروەها لەئاکامیی لاڤاوی کاولکەر لە پارێزگاکانیی گۆڵستان، لۆرستان، مازەندەران، خوزستان و فارس، حەزرەتی ئایەتوڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی لە پەیامێک دا بە دەربڕینی پەژارەی قووڵی لە زەرەرو زیانەکان،جەختی کرد لە سەر یارمەتییەکانی جەماوەری و هاوکاری دام ودەزگای گشتی لەمەڕ یارمەتی خەڵکی زەبر وێکەوتوو.

سەرلەشکر"محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانش لە ڕاگەیێندراوێکدا بۆ فەرماندەرانی سپای پاسداران، ئەرتەش، هێزی پۆلیس و وەزارەتی بەرگریی ئێران فەرمانی دا، جگە لەو یارمەتییە مرۆیی، لۆجستیکی و تەندروستییانەی تابەئێستا ئەنجامیان داوە، بەشێوەیەکی جەهادی و بەوردیی هەوڵەکانیان یەک بخەن و داکۆکیی ڕێک وپێک و تەواو لە لێقەوماوان بەردەوام بکەن هەتا کاتی گەڕانەوەی هێمنی و ئارامی بۆ ئەو ناوچانە.

سەرداری سەرلەشکر«موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە نێو ئاپۆڕەی جەماوەری لێقەوماوی ناوچەی لافاو بەرکەوتووی «ئاق قەڵای باکووری ئێران

سەرپەیڤ