هۆی دوژمنایەتیی ئەمریکا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i361441-هۆی_دوژمنایەتیی_ئەمریکا_لەگەڵ_ئێران_و_ڕووسیا
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: تاران و مۆسکۆ لەبەر ئەو دەورە سەربەخۆیانەی دەیگێڕن وەبەر هێرش و دوژمنایەتیی ئەمریکا دەکەون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2019 03:39 Asia/Tehran
  • هۆی دوژمنایەتیی ئەمریکا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: تاران و مۆسکۆ لەبەر ئەو دەورە سەربەخۆیانەی دەیگێڕن وەبەر هێرش و دوژمنایەتیی ئەمریکا دەکەون.

ئەمیر سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی ڕووسیی "ڕاشاتودەی" ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێران و ڕووسیا لەبەر ئەو دەورە سەربەخۆیانەی لە داکۆکی کردنی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی زۆربێژییەکانی ئەمریکا دەیگێڕن، وەبەر شاڵاوی دوژمنایەتیی ئەم وڵاتە کەوتوون.

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئێران و ڕووسیا زیاتر وەبەر شاڵاوی کێشە و گرفتەکانی "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکەون، بەڵام هەموو جیهان بە لەونێ بەرەوڕووی ئەم کێشە و گرفتانە بۆتەوە.

ئەمیر حاتەمی  هەروەها سەبارەت بە  کاریگەریی بڕیارەکەی واشینگتۆن دژ بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ناوەندێکی جەماوەرییە و پێشینەیەکی جێی شانازیی هەیە لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم لە ئێران و ناوچەکەدا.

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئەمریکاییەکان لە ناوچەدا بەتایبەت پەلاماردانی  فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئێرانی، وتیشی: بڕیاری ئەمریکا دژ بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هیچ کاریگەرییەک لە ستراتژیی  کۆماری ئیسلامیی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دانانێت.

ئەمیر حاتەمی سەبارەت بەوەی کە ئەمریکاییەکان هەڕەشە دەکەن کە هەموو بژاردەکان لە سەر مێزە، وتی: ئێران هاوکات بە دەسپێشخەری و لێهاتووییەکانی باش دەتوانێ قازانج و بەرژەوەندییەکانی خۆی بناسێ.