10ی بانەمەڕ ڕۆژی نیشتمانیی "کەنداوی فارس"
کەنداوی فارس، بەریناییەکی پتر لە 237000 کیلۆمەتری دووجای هەیە کە لە درێژەی زەریای عومان و لە نێوان ئێران و نیمچە دوورگەی عەرەبستاندا هەڵکەوتووە، ئەم کەنداوە گەرمترین ئاوی جیهانی هەیە و بە سێهەمین کەنداوی گەورەی جیهانیش دەناسرێت و بە هۆی بوونی سەرچاوەی نەوت و گاز، ناوچەیێکی گرینگ و ستراتژیکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
کەنداوی فارس پێش سەردەمی دۆزینەوەی نەوتیش وەکوو ڕێگایێکی گرینگی دەریایی، بەردەوام جێ و شوێنێکی گرینگی سیاسی و بازرگانی هەبووە و ئەمڕۆکەش هەر وەکوو گرینگترین ڕێگای دەریایی نێودەوڵەتی دەناسرێت.
کەنداوی فارس لە سەردەمی ئیستیعمار و چەوسێنەری کۆندا، شایەتی دەسدرێژی زۆر بووە لەلایان چەوەسێنەرانەوە.بۆ نموونە ئەکرێ ئاماژە بکەینە دەسەڵات و زاڵ بوونی پورتوگالییەکان بەسەر ئەو کەنداوە بۆ ماوەی 150 ساڵ.
مێژووی ئەو ناوچەیە و خۆڕاگریی گەلی بوێری ئێران لەبەرامبەر دەسدرێژکارانەوە بەجاران پیشانی داوە کە بیانییەکان قەت جێگایێکیان نەبووە لە کەنداوی فارسدا و قەتیش ناتوانن بەسەریدا زاڵ بن!
هەڵاتنی داگیرکەرانی پورتوگالی لە کەنارە ئاوییەکانی ئێران خۆی بەڵگەیێکی حاشاهەڵنەگرە بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە.
ناولێنانی ڕۆژێک بەناوی ڕۆژی نیشتمانیی کەنداوی فارس، لەڕاستیدا ئاوڕدانەوەیێکی دووبارەیە لە گەورەیی و ڕەسەنایەتی و مێژووی دوورودرێژی ئەو ناوچەیە. ئەم ناولێنانە کە بە بۆنەی ساڵەهاتی وەدەرنرانی داگیرکەرانی پورتوگالی لە کەنداوی فارسەوە بووە، هەڵگری پەیامێکی مێژووییە بۆ زلهێزان و چەوسێنەرانی جیهان کە هەر لە کۆنەوە وان بەدوای زاڵ بوون لەسەر کەنداوی فارس و سامان و سەرچاوە سرووشتییەکانیدا.
کۆنترین بەڵگە مێژووییەکان لەمەڕ کەنداوی فارس، پەیوەندییان هەیە بە سەردەمی یۆنانی کەوناراوە.
لەو بەڵگانەی وا بە زمانی عەرەبی ، لەبەردەستدان، لە وشەی "خلیج الفارسی" بۆ ناساندنی ئەو شوێنە کەڵك وەرگیراوە و 11 بەڵگەی جێێ متمانەش لە ڕێکخراوی نەتەوەکاندا هەیە کە لەوانیشدا هەر بە کەنداوی فارس ناوی ئەو شوێنە براوە.
ڕێکخراوی نەتەوەکان تاکوو ئێستا دوو جار لە بڵاونامەی جۆربەجۆردا پێیداگرتووە کە بە پێی بەڵگەنامە و پلانە جوگرافییەکان، ئەم ناوچە دەریاییە، دەبێ بە "کەنداوی فارس" ناوی ببرێت.
یەکێک لەو بەڵگانە بڵاونامەیێکە کە لە مانگی ئەگوستی 1984دا تاپۆ کراوە و لەلایان 22 وڵاتی عەرەبی ناوچەکە وەکوو بەڵگەیێکی فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەکان واژۆ کراوە. کونفڕانسی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش سەبارەت بە هاوئاهەنگی و تەبایی لەمەڕ ناوە جوگرافییەکان، هەموو ساڵێک پێداگری کردووە لە سەر ناوی کەنداوی فارسدا.