May 10, 2019 15:39 Asia/Tehran
  • حەماس : بڕیاری ئێران سەبارەت بە بەرجام، نیشانەی بوێرییەتی

نوێنەری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە لوبنان ڕۆژی هەینی پێداگری کرد : دوابەدوای پێبەند بوونی ئەندامانی بەرجام بە بەڵێنەکانیان، بڕیاری ئێران سەبارەت بەوە، نیشانەی بوێرییەتی.

ئەحمەد عەبدولهادی لەوتووێژ لەگەڵ  ئیرنا وتیشی:بریاری دیکەی ئێران لەم ڕۆژانەی ڕابردوو وەک بە تیرۆریست زانینی چەکدارانی ئەمریکی لە ناوچەش نیشانەی بوێری و متمانە بەخۆبوونی ئێران لەبەرامبەر ئەمریکایە.

نوێنەری حەماس لە لوبنان پێداگری کرد ، ئەم بڕیارەی ئێران نیشانەی ڕاستەقینەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

عەبدولهادی هەروەها بڕیارەکانی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە ناساندنی قودس وەک پێتەختی ئیسرائیل و بەڕەسمی ناسینی  سەروەریی ئەم ڕژێمە بەسەر جەولانی داگیرکراوی  بە بێ بایخ زانی .

نوێنەری بزووتنەوەی  خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە لوبنان، لەسەر وڵامدانەوەی بە بڕشتانەی خۆڕاگری بە دەستدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و لەسەر ستراتژی بوردومان لەبەرامبەر بوردونان و خوێن  لەبەرامبەر خوێن، پێداگری کرد.

سەرپەیڤ