پاشەکشەی ئەمریکا لە 12 مەرجی وتووێژ لەگەڵ ئێران
ساڵێک لە پاش ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دانووستان لەگەڵ ئێران 12 مەرجی دیاری کرد، ئێستاکە مایک پۆمپێئۆ دەڵێت ئەمریکا ئامادەیە بە بێ مەرج لەگەڵ ئێران وتووێژ بکات.
مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بەر لەمە ١٢ مەرجی بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران دیاریکردبوو لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە سوئیسرا وێڕای پاشگەزبوونەوە لەم مەرج گەلە گوتیشی، دەوڵەتی ئەمریکا"بەبێ پێشمەرج" ئامادەی وتوویژە لەگەڵ ئێران دا بەڵام گوشار دژی ئێرانیش بەردەوام دەکات.
مایک پۆمپێئۆ هەروەها بانگەشەی کرد ئێران پێویستە وەکوو وڵاتێکی نۆرماڵ و ئاسایی ڕەفتار بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ،مای ٢٠١٨ دوای چوونە دەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام ١٢ مەرجی بۆ واژۆکردنەوەی ڕێککەوتننامەی تازە لەگەڵ ئێران دا دیاریکردبوو. ڕاگرتنی بەرنامەی ناڤۆکی و بەرنامەی پیتاندن ، ڕاگرتنی بەرنامەی مووشەکی و بەرتەسکبوونەوەی چالاکییەکانی ناوچەیی لە ڕیزی مەرجەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووو لەو سەردەمە دا.
هەرلەم حالە دا کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش حەوتەی ڕابردوو جەختیان کردووە لەگەڵ ئەمریکا وتووێژ ناکەن.
حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامیش حەوتەی ڕابردوو بە جەختکردنەوەی لەسەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ کلۆجێ لەگەڵ ئەمریکا دا وتووێژ ناکات، فەرمووی: هەربەوچەشنە بەرلەمە باسی لێکراوە، وتووێژ نەکردن لەگەڵ ئەمریکا بەم هۆیەوەیە کە یەکەم هیچ سوودێکی نییە و دووهەم زەرەریشی هەیە. "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا ٨ـی مای ٢٠١٨ وڵاتەکەی لە بەرجام بردە دەرەوەو کە ڕێککەوتنێکی فەرمیی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە و بایکۆتە ڕاگیردراوەکان دوا بە دوای ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دیسان دەستپێکرانەوە .
ئێستا کە بە سیاسەتی هەناردی سیفری نەوتی ئێران، بە تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ناردنی پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگر و بومب هاویژی B 12، گوشارەکانی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی، حکوومەتی ئەمریکا ئیدی هیچ بژارەیەکی جگە لە پێشنیاری دانوستان ئەویش لەوپەڕی ڕێز و حورمەتەوە یاخود شەڕ بۆی نەماوەتەوە.
بەڵام هەر ئێستاکە لەپاش بەدوور لە ئاوەز لێک دانەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران و هەروەها بەردەوامبوونی خۆڕاگریی ئێران لەبەرامبەر هەڕەشەکانی لایەنی ئەمریکی، کاربەدەستانی دەوڵەتی ترەمپ، لەم ڕۆژانەی دواییدا شێوە ئاخاوتنێکی ئارامیان لە پێش گرتووە بەو هیوایە کە بۆ ئەوقەیرانەی وا خۆیان لەبەرامبەر ئێراندا ناویانەتەوە، چارەسەرییەک ببیننەوە.
پێشوازیی ترەمپ لە سەردانەکەی ئابە شینزۆی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران کە هەندێک لە ڕاگەینەرەکان وەکوو هەوڵێکی نێوەنجگرانەی تۆکیۆیان زانیوە لە نێوان تاران و و اشنتۆن، هەر لەم پەیوەندیەدا جێی تێڕامانە.