حوزه‌یران 04, 2019 14:33 Asia/Tehran
  • سی ساڵ ڕێبەرایەتی زانایـانە (داهاتووی ئێران لە سای ڕێبەرایەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی)

لە ماوەی ئەو 40ساڵەی وا بە سەر سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێراندا تێدەپەڕێت، ڕێبەری ئەم ئینقلابە، ڕۆڵێکی کارئامەی گێڕاوە لە بواری ڕێشاندەریی وڵات و پەڕینەوە لە کارەساتەکان و چارەسەریی کێشە جۆراوجۆرەکاندا.

سێ دەیە ڕێبەرایەتیی ئایەتوڵڵا خامنەیی پیشان دەدات بەڕێزی لە پێناو هەڵسووڕاندنی کاروباری وڵات و ڕێشاندەری بۆ کۆمەڵگا و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەو ڕێگای درووست و چاکە، زۆر شوێن دانەر بووە.

داهاتووی وڵات و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕوانگەی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەییەوە هیوابەخش و ڕووناکە و هەر لەبەر ئەوەشە کە بەڕێزی هەمووان بەرەو گەشبینی و هیواداری لەئاست داهاتووی ڕووناک لە سای پشت بەستن بە خودا و تێکۆشانی خەڵك و بەرپرسان، هان دەدات.

ڕاسپێریی سەرەکی بەڕێزی لە بڵاونامەی هەنگاوی دووەمی ئینقلابی ئیسلامی کە ماوەیێک لەمەو پێش، لە ڕێوڕەسمی 40مین ساڵوەگەڕیی سەرکەوتنیدا، دەری کرد، هیوا لە ئاست داهاتووی گەش و ئاسۆی ڕوونی داهاتوویە و ئەوەی بە گرینگترین کلیلی هەر قفڵێکیش زانیوە، هەر بۆیە پلانەکانی ڕێبەری بۆ داهاتووی وڵات بە گوێرەی ئەم گەش بینی و هیواداریەوە داڕێژراوە.

بە چەشنێ کە لە بەڵگەنامەی بناغەی ئیسلامی ئێرانی پێشکەوت بۆ 50 ساڵی داهاتوو، هەڵکشانی ئاستی ئایینداری، شوێنکەوتنی قورئانی پیرۆز، نەریتی پێغەمبەر (د.خ) و ئالوبەیتە بەڕێزەکەی (ع) و شێوازی ژیان و بنەماڵەی ئیسلامی ئێرانی، ڕچاو کراوە.

بەمجۆرە ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی چاوەڕێیە لە بەرامبەر پەلاماری فەرهەنگیی ڕۆژئاوا بۆ سەر ئایین و پێوەرە ئەخلاقیەکان و بۆ سەر بنەماڵەکان، لە ئێراندا ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ئاستی شێوازی ژیانی ئیسلامی بەتایبەت پێبەند بوون بە بەها و بنەما خوداییەکان و ڕەوشت بەرزی لە ژیانی تاکی، خێزانی و کۆمەڵایەتیدا هەڵکشێت.

مەقامی مەزنی ڕێبەری لە بڵاونامەی هەنگاوی دووەمی ئینقلابدا ڕوو لە گەنجان فەرموویەتی: "دەیەکانی داهاتوو، دەیەی ئێوەیە و ئەوە ئێوەن کە دەبێ کارئامە و پڕئامانج پاسەوانی بکەن لە ئینقلابەکەتان و هەر چی زیاتر بەرەو ئارمانجە گەورەکەی واتە وەدیهێنانی شارستانیەتی نوێ و گەورەی ئیسلام یو هەروەها ئامادەیی بۆ هەڵاتنی خۆرەتاوی ویلایەتی عوزما (ارواحنافداه)، نزیکتری بکەنەوە.

هەڵکشانی ئاستی دەسەڵات و تواناکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان لە بواری جۆراوجۆری ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی، زانستی و سەربازی بە پاڵدانەوە بە هێزی مرۆڤی، داهێنان و دەسپێشخەریی بەرەی لاو و مسۆگەر کردنی هەرچی خێراتری شارستانیەتی گەورەی ئیسلامی، لەڕاستیدا بوارخۆش دەکات بۆ زهووری حەزرەتی مەهدی (عج) و وەدیهاتنی حکوومەتی جیهانی بەڕێزی.

 

 

سەرپەیڤ