سەردانیی ئابە بۆ تاران؛ "وەرزێکی نوێ" لە پێوەندییەکانی دوو وڵاتی گەورەی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوای ئاسیا
"شینزۆ ئابە" سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەمڕۆ (چوارشەممە) دیداری فەرمی خۆی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکرد. ئەم سەفەرە کە یەکەم دیداری کاربەدەستانیی ئێران و ژاپۆنە لەم ئاستە دا دوای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی؛ لەبەر سەرنجی زۆرێک لە میدیا و کۆر ونێوەندەکانی سیاسی نێو خۆ ودەرەوەی وڵاتە.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان لە کۆمای مێژووی- فەرهەنگی سەعدئاباد بە شێوەی فەرمییانە پێشوازی کرد لە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن.دوای ڕێو ڕەسمی پێشوازی فەرمی، وتووێژەکانی دوو لایانەی سەرانی دوو وڵات دەستپێدەکرێت.لە درێژەیش دا بڕیارە وتووێژەکانی نێوان لیژنەکانیی ئێران و ژاپۆن بە سەرۆکایەتی "ڕۆحانی" و "ئابە" بەڕێوە بچێت.
دوای وتووێژەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بڕیارە دوو لایەن لە نێو کۆری هەواڵنێران دا بابەتەکانی بەر باس و ڕاوێژی خۆیان لێکبدەنەوە.سەرۆک وەزیرانی ژاپن سبەێنێ(پێنجشەممە)یش لەگەڵ حەزرەتی ئایەتۆڵڵاعۆزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی دیدار دەکات.
لە ڕوانگەی چاودێران و لێکۆڵەرانی سیاسی، هۆگری ژاپۆنییەکان بۆ پەرەی هاوکاری لەگەڵ ئێران دا سەرەڕای گوشاری بایکۆتەکانی ئەمریکا زۆرتر بۆتەوە و ئەم هۆگرییە دەرفەتێکی لەبارە بۆ چالاکڤانانی ئابووری دوو وڵات .بەم حاڵەیش هێندێک لە کۆر ونێوەندەکانی هەواڵی و سیاسی لە سووچێکی دیکەوە ئەرواننە ئەم سەفەرە.لە ڕوانگەی ئەم لێکۆڵەرانە ئەمەی گرنگایەتی ئەم سەفەری بۆ ژاپۆن زۆرتر کردۆتەوە بارودۆخی ناوچەکە و نیگەرانی لە تاوسەندنی ئالۆزییەکانە کە ئەمریکا دوای کشانەوە لە بەرجام بەدی هێناوە.
"کەیوان خسرەوی"گوتە بێژی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی لە بارەی سەفەری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ تاران گوتی: هەوڵ بۆ "گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام و قەرەبووی زەرەرەکانی ئێران" و" نەهێشتنەوەی بایکۆتەکانی واوە سەرزەوینی ڤاشنگتۆن دژی ئێران" کەهەردوویان لە بنەماکانیی قەبووڵکراوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، دەتوانێ سەرکەوتنی ئەم سەفەرە مسۆگەر بکاتەوە.
ژاپۆن لە وێنەی وڵاتانێکە کە دوای بەرجام هەوڵی زۆری داوە تا بەشێوەی هێزمەندانە لە بازاری ئێران دا بۆ وێنە پیشەسازی قوورس و فڕۆکە ئامادە بێت.کەوابوو چاوەڕوانی دەکرێت لە سەفەری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران دوو لایەن لەبارەی ئامادە بوونی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان لە ئێران وسەرمایە نانەوەکان لەگەڵاڵە جۆر بە جۆرەکان دا پێکەوە وتووێژ بکەن .