هاوکاریی سەربازی- دەریایی ئێران و ڕووسیا؛ دەستەبەرکاری ئاسایشی ئاوەڕێکانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i366215-هاوکاریی_سەربازی_دەریایی_ئێران_و_ڕووسیا_دەستەبەرکاری_ئاسایشی_ئاوەڕێکانی_جیهان
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند کە هاوکاریی سەربازی- دەریایی ئێران و ڕووسیا دەستەبەرکاری ئاسایشی ئاوەڕێکانی جیهان دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2019 10:31 Asia/Tehran
  • هاوکاریی سەربازی- دەریایی ئێران و ڕووسیا؛ دەستەبەرکاری ئاسایشی ئاوەڕێکانی جیهان

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند کە هاوکاریی سەربازی- دەریایی ئێران و ڕووسیا دەستەبەرکاری ئاسایشی ئاوەڕێکانی جیهان دەبێ.

ئەمیر دەریادار "حسێن خانزادی" فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی ڕووسیای کردووە  ئێوارەی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ هاوکاریی سەربازی_ دەریایی لە نێوان تاران و مۆسکۆی بە زۆر باش هەڵسەنگاند و وتی: ئەم هاوکارییە دوولایەنەیە لە ئاستی ستراتژیکدا ڕووی لە پەرە ناوە.

دەریادار خانزادی بە ئاماژە بەوەی کە هێزی دەریایی ئێران و ڕووسیا لە ئاستی ناوچەیی و واوەناوچەییدا زۆر بەهێزن وتیشی: هاوکاریی نێوان هێزە دەریاییەکانی ئێران و ڕووسیا بە سوودی هەر دوو وڵات دەبێ.

ئەمیر دەریادار "حسێن خانزادی" فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە سەروی شاندێکی باڵای سەربازییەوە، گەیشتە "سەنت پێتێرزبوورگ"ی ڕووسیا.

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو سەفەرە سێ ڕۆژەیەدا جگە لە بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی هێزی دەریایی ڕووسیا لەگەڵ هاوتایانی خۆی لە ڕووسیا و چەن وڵاتی دیکەیش دیدار دەکات.

لە ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی هێزی دەریایی ڕووسیا کە لە شاری سەنت پێتێرزبورگ بەڕێوە دەچێ، "ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆمار و کاربەدەستانی باڵای سەربازی و دەوڵەتی ڕووسیا و هەروەها کاربەدەستانی باڵای سەربازیی وڵاتانی دیکە بەشداری دەکەن.