ئیمزاکرانی ڕێککەوتننامەی هاوکاریی سەربازی لەنێوان ئێران و ڕووسیادا
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ڕێککەوتننامەی هاوکاریی سەربازی لەنێوان ئێران و ڕووسیادا مۆرکرا.
ئەمیری دەریاڤان"حوسێن خانزادی" فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی "سەن پترزبورگ"ی کردووە، رۆژی دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا بەشیکردنەوەی دەسکەوتەکانی سەفەر بۆ ڕووسیا وتی: بەنوێنەرایەتی لە هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕێککەوتننامەیەک لەنێوان ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا مۆرکرا.
دەریاڤان خانزادی، پەرەی هاوکاریی سەربازیی دوولایەنەی، بە ئامانج لە مۆرکرانی ڕێککەوتننامەی سەربازی لەگەڵ ڕووسیادا ڕاگەیاند و وتی: بۆ یەکەمجارە، وەها ڕێککەوتنێک لەنێوان دوو وڵاتدا مۆر دەکرێ کە خاڵێکی وەرچەرخان دێتەئەژمار لە هاوکاریی سەربازیی نێوان تاران و مۆسکۆدا.
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: بەپێی ڕێککەوتنی ئەنجامگرتوو، ئێران و ڕووسیا لە داهاتووی نزیکدا لەناوچەی ئەقیانووسی هیند، مانۆڕ بەڕێوە دەبەن.
دەریاڤان "حوسێن خانزادی" فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران رۆژی شەممە لەسەرووی شاندێکی باڵای سەربازی بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی هێزی دەریایی ڕووسیا، سەردانی شاری سەن پترزبورگی کرد.
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە سەفەر بۆ سەن پترزبورگ وێڕای سەردان وئامادەبوون لە چەند پاپۆڕشکێنی هێزی دەریایی سوپای ڕووسیا، لەگەڵ فەرماندەرەکانیشیان وتووێژی کرد.
دیدار لەگەڵ فەرماندەرانی هێزی دەریایی سوپاکانی ڕووسیا، کۆماری ئازەربایجان، برۆنئی، سریلانکاو فیلیپین لە بەرنامەکانی دیکەی فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە سەفەر بۆ ڕووسیا بوو.