زەریف ڕوو لە ترامپ: ئێرانییەکان هەموو دەسدرێژکارانیان وەپشت سەر ناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i366352-زەریف_ڕوو_لە_ترامپ_ئێرانییەکان_هەموو_دەسدرێژکارانیان_وەپشت_سەر_ناوە
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێی داگرت: ئێران بەدرێژایی مێژووی چەند هەزار ساڵانی خۆی، گەلێک دەسدرێژکاری وەپشت سەرناوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2019 05:45 Asia/Tehran
  • زەریف ڕوو لە ترامپ: ئێرانییەکان هەموو دەسدرێژکارانیان وەپشت سەر ناوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێی داگرت: ئێران بەدرێژایی مێژووی چەند هەزار ساڵانی خۆی، گەلێک دەسدرێژکاری وەپشت سەرناوە.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە پەیامێکی توئیتەریدا ئیدیعای کردبوو: "لەبیرتان بێ کەئێران لە هیچ شەڕێکدا سەرکەوتوو نەبووە، بەڵام قەت لە دانوستانەکاندا نەدۆڕاوە."

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێ شەممە لە ژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باجی قورسی دراڤی وگیانی داوە لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیادا .

زەریف لەدرێژەی قسەکانی ڕوو لە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێی داگرت: بەرواری ساختەی "تیمی بی" و هۆگریی لەڕادەبەدەری ئەوان بۆ شەڕی بێ کۆتایی قەبووڵ مەکە، دیپلۆماسیی هەمان ئاوەزمەندییەو قەت بەمانای لاوازیی نییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لەو پەیامە توئیتەرییەدا وێنەیەکی پەیوەستی پەیامەکەی کرد کە واپێشان ئەدا ئیدیعای ترامپ بەشێک لەو یادداشتە بووە کە "جان بۆلتۆن" یازدەی سیپتەمبەری٢٠١٧ لە میدیایەکی ئەمریکی بڵاو کردۆتەوە.

زەریف بەرلەوە ڕایگەیاند: تاقمێکی پێکهاتوو لە "جان بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، "بێنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی، "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری سەعودی و "محەممەد بن زاید" پاشمیری ئەبووزەبی هەوڵ دەدەن لەناوچەدا شەڕ وپێکدادان هەڵایسێنن.