وەزارەتی دەرەوەی ئێران:بایکۆتی زەریف نیشانەی ڕوونی داماوی دەوڵەتی ئەمریکایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i366440-وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_بایکۆتی_زەریف_نیشانەی_ڕوونی_داماوی_دەوڵەتی_ئەمریکایە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران،کردەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەر بایکۆتکردنیی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بە نیشانەی داماوی ڤاشنگتۆن زانیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2019 15:15 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران:بایکۆتی زەریف نیشانەی ڕوونی داماوی دەوڵەتی ئەمریکایە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران،کردەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەر بایکۆتکردنیی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بە نیشانەی داماوی ڤاشنگتۆن زانیوە.

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی پینجشەممە بە دەرکردنیی بەیاننامەیەک وێڕای شەرمەزارکردنیی کردەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەر بایکۆت کردنی "موحەممەد جەواد زەریف" ئەم کردەوەیەی نیشانەی ڕوونی داماوی دەوڵەتی ئەمریکا زانی و بەڕاشکاوی گوتی: بایکۆتی تازەی ئەمریکا،ترس و لاوازی ئەم دەوڵەتە بەرامبەر دیپلۆماسی زیرەکانە ولەسەر بناغەی لۆژیکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرا دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکرد: بەڕێوە بردنیی بایکۆتی ئەمدواییە دژی وەزیری دەرەوەی ئێران هیچ کارتێکەریی لە سەر هەوڵەکان و کردەوەکانی وەزارەتی دەرەوە و وەزیری دەرەوە لەمەر پاوەجێی بەر حەقبوونیی گەلی ئێران، بەرەڤانی لە قازانجەکانی نیشتمانی و خەبات دژی ترۆریسمی ئابووری  دەوڵەتی ئەمریکا نابێت.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە دوای ئەمەی کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری ئەمدواییەی بۆ ئەمریکا،لەگەڵ ژماریکی زۆر لە میدیا ئەمریکاییەکان وتوویژی  ئەنجام داوە، ئەوی لە لیستەی کەسانی بایکۆت کراو داناوە.