خڕبوونەوەی ناڕەزایانەی خوێندکارانی ئێرانی لە بەردەم باڵوێزخانەی ھیند لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i366766-خڕبوونەوەی_ناڕەزایانەی_خوێندکارانی_ئێرانی_لە_بەردەم_باڵوێزخانەی_ھیند_لە_تاران
خوێندکارانی ئێرانی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە قەڵاچۆی موسڵمانانی کەشمیری ژێر دەستەڵاتی ھیند لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تاراندا خڕ بوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2019 09:20 Asia/Tehran
  • خڕبوونەوەی ناڕەزایانەی خوێندکارانی ئێرانی لە بەردەم باڵوێزخانەی ھیند لە تاران

خوێندکارانی ئێرانی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە قەڵاچۆی موسڵمانانی کەشمیری ژێر دەستەڵاتی ھیند لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تاراندا خڕ بوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس، خۆپیشاندەران ئەمڕۆ پێنج شەممە بە بەرز کردنەوەی ھێندێک پارچەنووس، کردارەکانی  دەوڵەتی ھیند دژی موسڵمانانیان شەرمەزار کردو داوای ڕاگیرانی ئەو ھەنگاوانەیان کرد.

خوێندکارانی ئێرانی ھەروەھا داوای ڕاگەییشتنی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان بە دۆخی موسڵمانانی کەشمیری ژێر دەستەڵاتی ھیندیان کرد.

ھیند لە مێژساڵە بە مۆڵ دانی ھەزاران چەکداری خۆی، ناوچەگەلێکی کەشمیرری خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیەوەو لە ماوەی سێ دەیەدا دەیان ھەزار کەس لە خەڵکی ئەم ناوچەیەی قەڵاچۆ کردووە.

جەماوەری کەشمیر داوای ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی بەرپاکردنی گشتپرسی بۆ دیاری کردنی چارەنووسی کەشمیر دەکەن ، کەچی دەوڵەتی ھیند بەردەوام دژایەتیی ئەم کارە دەکات.