جەختی زەریف لە سەر وتووێژی وڵاتانی ناوچەکە لە بارەی پەیمانی دەست درێژی نەکردن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i367282-جەختی_زەریف_لە_سەر_وتووێژی_وڵاتانی_ناوچەکە_لە_بارەی_پەیمانی_دەست_درێژی_نەکردن
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەر وتووێژی نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە بارەی پەیمانی دەست درێژی نەکردن پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2019 12:00 Asia/Tehran
  • جەختی زەریف لە سەر وتووێژی وڵاتانی ناوچەکە لە بارەی پەیمانی دەست درێژی نەکردن

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەر وتووێژی نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە بارەی پەیمانی دەست درێژی نەکردن پێی داگرت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  کە سەردانی کوە یتی کردووە، ڕۆژی یەکشەممە لە پەیجی توییتێڕەکەی دا نووسی: لە دیدار لەگەڵ پاشمیرو وەزیری دەرەوەی کوەیت، لە بارەی پێشنیاری ئێران لە بارەی  وتووێژی نێوان وڵاتانی ناوچەکە لەسەر پەیمانی دەست درێژی نەکردن بیروڕای گۆڕیوەتەوە.

زەریف وتیشی: گەڵاڵەی ئێران بۆ وتووێژی ناوچەیی گەلێک باشتر لە پشتبەستن بە ھێزی بیانییە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە بۆ دیدارووتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کوەیتی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

زەریف ئەمڕۆ یەکشەممە چاوی بە پاشمیرو وەزیری دەرەوەی کوەیت کەوت و وتووێژی لەگەڵدا کرد.