موسەوی : دانوستان لە گەڵ ئوروپا بە ئەنجام نەگەیشتووە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ێئران بە ئاماژە بە رەوتی دانوستانی کۆماری ئیسلامیی لە گەڵ ئوروپیەکان لە بارەی بەرجام گوتی : دانوستان و راوێژکاریەکان لە بارەی پێبەندیی ئوروپا بە رێککەوتنی ناڤۆکی ، تا ئەم کاتە بە ئەنجام نەگەیشتووە .
سەید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەمممە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە گەڵ پەیامنێرانی نێوخۆیی و دەرەکی ، بە ئاماژە بەوەی کە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی خەریکە دیزاین دەکرێ ، وتیشی : کاتێکی کەم تا کۆتایی دەرفەتی 60 رۆژەی ئێران بە ئوروپا لە هەنگاوی دوهەمدا هەیە و لە کۆتایی ئەم دەرفەتەدا ، کۆماری ئیسلامی هەنگاوی سێهەم هەڵدەگرێ .
موسەوی بە ئاماژە بەوەی کە ئازاد کرانی نەوتبەری ئێرانی پێوەندیەکی نیە بە چارەنووسی نەوتهەڵگری بەریتانی کە لەبەر سەرپێچی کردن لە لایەن ئێرانەوە دەستی بەسەر داگیراوە ، گوتی : بۆ ئازاد کرانی نەوتبەری سەرپێچی کاری بەریتانی ، دەبێ چاوەڕوانی بڕیاری ناوەندی دادڤانی ئێران بین .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەبەڕێوەچوونی داینشتنی سێ قۆڵیی ، ئێران و شاندی ئەنساروڵڵای سەمەن و چوار وڵاتی ئوروپایی لە تاران لە بارەی قەیرانی یەمەنیش گوتی : وتووێژی باش و راشکاوانە و سودمەند لە تاران ئەنجام بوو و هیوادارین لایەنی دەسدرێژکاری یەمەنیش بڕوای بە رێکاری سیاسی هەبێ .
موسەوی هەروەها لە بارەی گوڕانکاریەکانی یەمەن جەختی کردەوە : ئێران بێ ئەوەی کە بیهەوێ دەست بباتە نێو کاروبای بەحرێن ، هەمیشە داڵغەی ئەم وڵاتەی هەیە و هیوادارە ئەو هەنگاوانەی دەستپێکراون ، داکۆکیی حکومەتی بەحرێنی لێ بکەوێتەوە .
وتەبێژی دەزگای دیپلوماسیی ئێران ئاماژەشی کردە دانوستانەکانی ئاشتیی ئەفغانستان و گوتی : ئێران هەمیشە پشتیوانی دەکات لە دامەزرانی ئاشتی و سەقام لە ناوچەکە .
موسەوی هەروەها لە بارەی هەواڵێکی رۆیتێرز لەمەڕ ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر بابەتی ئەفغانستان گوتی : ئێران نایهەوێ لە بارەی ئەفغانستانەوە لە گەڵ ئەمریکا وتووێژ بکات .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران دواجار گوتی : حکومەتەکانی واوە ناوچەیی بە دوای ئارامیی لە ناوچەکەدانین .