درێژەی ڕاوێژکاریە سیاسیەکان : مەبەستی وئامانجی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ فەرانسە
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، مەبەست لە سەفەرەکەی بۆ فەرانسەی درێژەی ڕاووێژکاریەکانی سیاسی نێوان تاران وپاریس ناوبرد.
زەریف پشنێوەڕوی دوینێ یەکشەممە بە بانگهێشتی " کان ئایو لودریان" وەزیری دەرەوەی فەرانسە بۆ شاری " بیارتیز" لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە شوێنی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی جی حەوت سەفەری کرد. زەریف لە شاری " بیارتیز لەگەڵ " ئیمانوئیل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری ولودریان " وەزیری دەرەوەی فەرانسە وهەروەها نوێنەرانی ئاڵمان وبەریتانیا دیدار ووتووێژی کرد. " محەممەد جەواد زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە کاتی گەیشتنی بە فڕگەی پیکەنی چین لە لێکدانەوەی گرینگایەتی سەفەری دوێنێ یەکشەممەی خۆی بۆ فەرانسە وتی: ئەم سەفەرە بە بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی فەرانسە وبە مەبەست وئامانجی دڕێژەی ڕاوێژکاریە سیاسیەکانی ئێران وفەرانسە ئەنجامی گرت. زەریف وتی: هەینی ڕابردویش بڕیک لە پرس ومەسەلەکان لە پاریس لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوە وهەروەها سەرۆک کۆماری فەرانسە لێک درایەوە بەڵام پێویست بوو بڕیک بابەتی وەک پرس ومەسەلەکانی بانکی ونەوت کە پێویستی بە لێکدانەوە یا وتووێژی زۆرتر هەیە ، لە نێوان ئێران وفەرانسە لێک بدرێتەوە. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لە سەفەر بۆ فەرانسە دەرفەتێک بۆ دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەرانی ئاڵمانیا وبەریتانیایش دابین کرا هیواداری دەربری: ئەم وتووێژانە بۆ جێ بەجێ کردنی وادە وبەڵینی ئوروپیەکان لە بارەی بەرجام کاریگەر بێت وئوروپیەکان بتوانن وادە وبەڵێنی خۆیان لە چوارچیوەی بەرجام جێ بەجێ بکەن . وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە تارانی بەرەو پیکەن بە جێ هێشت وپاشنێوەڕووی ئەمڕۆ گەیشتە چین. زەریف دوای چین سەفەر دەکات بۆ ژاپۆن ومالیزیا.