جەختکردنی زەریف لە سەر شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i368647-جەختکردنی_زەریف_لە_سەر_شکستی_سیاسەتەکانی_ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: قەبووڵکردنیی ڕێگا چارەکانیی پێشنیاری ئێران، کۆ تایی ئەدات بە کێشەی یەمەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2019 12:14 Asia/Tehran
  • جەختکردنی زەریف لە سەر شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: قەبووڵکردنیی ڕێگا چارەکانیی پێشنیاری ئێران، کۆ تایی ئەدات بە کێشەی یەمەن.

 بە وگێرەی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتی زانیاری گەیاندن و کاروباری گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوە،"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران  لە توییتەر،ڕوولە "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: بە شکست لە سیاسەتی "گوشاری لانیسەری" ڤاشنگتۆن ڕووی کردۆتە سیاسەتی "فریودانی لانیسەری" . وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕاشکاوی گوتی: ئەمریکا و دەست وپێوەندەکانیی بە وەهم و خەیال لەبارەی ئەمەی هەرکەس لە بواری چەک و چۆل سەرتر بێت سەرکەوتنی سەربازی دەستدەکەوێت، ئێستا لەیەمەن دا لە قوور چەقیون.

زەریف گوتی: بە تاوانبار ناساینی ئێران ،کۆتایی ناداتە کارەساتی یەمەن لە بەرامبەر، قەبووڵکردنیی پێشنیاری ئێران لەمەڕ کۆتایی دان بەشەڕ و دەستپێکرانیی وتوویژەکان ،رەنگە کۆتایی بداتە ئەم کێشەیە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم بەینە دا لە کاردانەوە بە پەلاماری هیزەکانی جەماوەری یەمەن بۆ سەر پاڵاوتنگەکانی عەرەبستان بانگەشەی کرد:تاران پشتگری دەکات لە پەلاماری یەمەنییەکان بۆ سەر بنکە ومەتەڕێزی عەرەبستان.