ئه‌یلوول 19, 2019 20:07 Asia/Tehran
  • زەریف: هەڵگیرساندنی شەڕ بە دژی  ئێران  سەرجەم ناوچەکە دەگرێتەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێران بۆ بەرەڤانی لە خۆی کەمتەرخەم نابێ ،گوتیشی : هەڵگیرساندنی شەڕ بەدژی ئێران سەرجەم ناوچەکە دەگرێتەوەو دەبێتە هۆی کوژرانی ژمارێکی زۆری دەستدرێژکار.

"موحەممەد جەواد زەریف"  وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ وباسی"سی.ئین.ئین" کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، هاوکات لەگەڵ وشداری دان بە ڤاشنگتۆن و ڕیاز لەبارەی هەرچەشنە کردەوەی سەربازی دژی ئێران،بەڕاشکاوی گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچکات خوازیاری شەڕ نەبووە و نایهەوێت ناوچە گیرۆدەی تێکهەڵچوونی سەربازی بێت.

 وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە دان بە تاوانپاڵدانەکانیی ئەمریکا دژی ئێران لەبارەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەئەستێنانەی یەمەنییەکان دژی دامەزراوەکانی نەوتی ئارامکۆی عەرەبستانی سەعوودی،گوتی: تاران لەم کردەوەیە ڕۆڵێکی نەبووە و وسوپای یەمەنیش بەرپرسایەتی ئەم ئۆپەراسیۆنەی گرتۆتە ئەستۆوە.

زەریف بەباسکردنی ئەمەی سەعوودییەکان دەبێ روونی بکەنەوە لەناوچەکە دا بە دوای چین،گوتیشی: خەڵکی یەمەن بەرامبەر دڕندەکارییەکانی  سەعوودییەکان لەمەر کۆکوژی منداڵان و بنەماڵەکانیان،لە خۆیان بەرەڤانی دەکەن.

 وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها بە جەختکردنەوە لە سەرئەمەی ئیمکانی وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادانییە گوتی: تاران وتووێژ لەگەڵ داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێش لە هەڵوەشێندرانیی هەموو بایکۆتەکان بە گوێرەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ساڵی ٢٠١٥ ،دەستپێناکاتەوە.

یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا ولیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەممەی ڕابردوو لەوڵامی دڕندەکارییەکانیی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن، بە ١٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆماڵیی، پاڵاوتنگەکانی "بەقیق"و "خەریس" سەربە بەشگەی نیشتمانی نەوتی عەرەبستان "ئارامکۆ"یان پێکاوە.

دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە،"یەحیا سەریع" گوتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی مافی سرووشتی و شەرعی یەمەنییەکان لە وڵامی دڕندەکارییەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکار و گەمارۆی پێنج ساڵەی سەر یەمەن ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ