ھەڵوەشانەوەی گەشتەکەی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i369895-ھەڵوەشانەوەی_گەشتەکەی_سەرۆکی_مەجلیسی_شورای_ئیسلامیی_ئێران_بۆ_تورکیا
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دوابەدوای ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا گەشتەکەی تورکیای ھەڵوەشاندەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 08:11 Asia/Tehran
  • ھەڵوەشانەوەی گەشتەکەی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ تورکیا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دوابەدوای ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا گەشتەکەی تورکیای ھەڵوەشاندەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، «عەلی لاریجانی» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران کە لە سەر بانگێشتی فەرمیانەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی بە نیازی گەشت کردن بۆ ئەستەمۆڵ بوو، دوابەدوای ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا ئەو گەشتەی ھەڵوەشاندەوە.

لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی فەرمی فەرمانی ھێرش کردنە سەر باکووری سووریای دەرکرد.

تورکیا ئامانج لەو ھێرشانەی پەلاماردانی یەکینەکانی پاراستنی گەل «یەپەگە» و پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» ڕاگەیاندووە.

بە وتەی بڕێک لە سەرچاوەکان ھەتا ئێستا لە ئەنجامی ئەو ھێرشانەی تورکیا کە بە ھاوکاریی تیرۆریستانی سەربە سوپای بەناو ئازادی سووریا ئەنجامی گرتووە ھەتا ئێستا ١٥ کەس کوژراون و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوونە.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.