بەقائی ڕوو لە خەڵکی ئەمریکا: ڕێگەمەدەن بتانکەن بە هێزی پیادەی شەڕ
ئهیلوول 05, 2026 16:16 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە خەڵکی ئەمریکا وتی: ڕێگەمەدەن بتانکەن بە هێزی پیادەی بەرەی شەڕ ، شەڕێک کە هەرگیز ئێوە هەڵتان نەبژاردووە.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێک لە تۆڕی ئیکس لە کاردانەوە بە بڵاوکراوەی "ئورشەلیم پۆست" کە تێیدا پێشنیاری کردووە لە خوێندکارانی قەرزدار بە تۆڕی بانکی وەک سەرباز بۆ درێژەی شەڕ لەگەڵ ئێران کەڵک وەربگیردرێ، نووسی: ئەمریکییەکان، بێ زەحمەت تەنیا پرسیارێک لە خۆتان بکەن: بۆچی دەبێ وادەی لێخۆشبوونی قەرزی بانکی بە کوڕ و کچەکانتان بدرێ هەتا لەجیاتی ئەوە، بەشداری شەڕێک بن و بکوژرێن کە ئیسرائیل خوازیاری درێژەو پەرەپێدانیەتی؟
ناوبراو وتیشی: ڕێگە مەدەن منداڵەکانتان ببنە هێزی پیادەی شەڕێک کە قەت ئێوە هەڵتان نەبژاردووە. ڕێگە مەدەن کچان و کوڕانتان ببنە بەکرێگیراوی شەڕی نایاسایی دژی ئێران.
سەرپەیڤ