جەختکردنەوەی ئێران لە سەر پێویستی ڕاگیرانی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوکات لەگەڵ تێگەییشتن لە نیگەرانییە ئاسایشتییەکانی تورکیا جەختیکردووە لە سەر پێویستی ڕاگیرانی خێرای پەلامارەکان و چوونە دەرەوەی لەشکەرییانی تورکیا لە خاکی سوریا .
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لەبەیاننامەیەک بەدەربڕینی نیگەرانی لە کردەوەی سەربازی تورکیا لەخاکی سوریا،بەڕاشکاوی گوتی: کردەوەی سەربازی نەک تەنیا هۆکاریک بۆ چارەسەری نیگەرانییە ئاسایشتییەکانی تورکیا نییە، بەڵکوو دەبێتە هۆی بەدی هاتنی زەبر و خەساری بەربڵاوی ماددی و ئینسانی و لەسەر ئەم بنەمایە ئێران نەیاریەتیی خۆی لەگەڵ ئەم کردەوەیە ڕادەگەێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە، ئەنجامی خۆوەردانەکانی واوە ناوچەیی بە تایبەت ئەمریکایە، بەڕاشکاوی گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ڕوانگەی لەمەر چارەسەری کێشەکان لە چوارچێوەی بارستای ناوچەیی، ئامادەیی خۆی بۆ هەرچەشنە دەورگێرانیی نێوان تورکیا و سوریا،هەر بەوچەشنە کەهەر ئێستایش لەگەڵ دوو لایەن پێوەندی هەیە، ڕادەگەینێت.ل
ەم بەیاننامەیە هاتووە: نەهێشتنەوەی ئالۆزی وا بەدی هاتووە تەنیا لە ڕێگای کردەوەکانی ئاشتییانە و بەڕێزگرتن لە دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی و سەروەری سوریا و هەروەها ڕیککەوتنی ئادانە گونجاوە. تورکیا و سوریا لە ساڵی ١٩٩٨ بە زۆرتربوونەوەی چالاکییەکانیی سیاسی ،سەربازی و ڕێکخستنی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ناسراو بە "پە.کە.کە" لەباکووری سوریا،"ڕیککەوتننامەی ئادانە" ـیان بۆ هاوکاری لەبواری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم،ئیمزا کردووە.