دەسبەکاربوونی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران
تشرینی دووهم 11, 2019 12:11 Asia/Tehran
ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی و یەکەمین نێوان دەورەی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی خوبرەکانی رێبەری ئەمڕو دوشەممە بە ئامادەبوونی وەزیری نێوخۆ دەستی بەکار کرد .
یازدەهەمین دەورەی هەڵبژاردنەکانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران و یەکەم نێوان دەورەی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی خوبرەکانی رێبەری 21 ی شوباتی 2019 لە سەرانسەری ئێراندا بەڕێوەدەچێ .
دەسبەکاربوونی فەرمیی پرۆسەکانی جێبەجێ کاریی هەڵبژاردنەکانی ئێران لە یەکی دیسامبرەوە بە راگێندرانی فەرمانی دەسپێکی هەڵبژاردنەکان لە لایەن وەزیری نێوخۆ بە فەرماندارانی ناوەندەکانی بازنەکانی هەڵبژاردنی سەرانسەری وڵات دەسپێدەبێ .
دەوای ئەوەش ناونووسی لە بەربژاران بۆ ماوەی 7 رۆژ دەسپێدەبێ .