سەردار شکارچی: مەشقی ھاوبەشی ئێران و ڕووسیاو چین بەڕێوە دەچێت
وتەبێژی باڵای ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: مەشقی دەریایی سێ قۆڵیی ئێران و ڕووسیاو چین لە ئاراستەی بەھێز کردن و پەرە پێ دانی ئاسایشتی بازرگانیی نێونەتەوەیی لە ئەقیانوسی ھیندو دەریای عومان بەڕێوە دەچێت.
سەرداری سەرتیپی پاسدار «ئەبولفەزل شکارچی» وتەبێژی باڵای ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بارەی مەشقی ھاوبەشی ئێران و ڕووسیاو چین وتی: لە ڕۆژی ھەینییەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ئەم مەشقە ھەرەگرینگە لە باکووری ئەقیانووسی ھیندو دەریای عومان بەڕێوە دەچێت.
وتەبێژی باڵای ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم مەشقە گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە، وتیشی: ئەقیانووسی ھیندو دەریای عومان لەو ناوچە ھەرەگرینگانەی بازرگانیی جیھان دێتە ئەژمارو وڵاتانێکی زۆر لەم ناوچەیەدا ھاتوچۆ دەکەن و ھەر لە بەر ئەمەش چەسپاندنی ئاسایشت لەم ناوچەیەدا گرینگ و ھەستیارە.
سەرداری سەرتیپی پاسدار «ئەبولفەزل شکارچی» وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەتا ئێستا ئەوەی سەلماندووە کە بەردەوام لە ئاراستەی پێکھێنانی ئاسایشت ئاوەڕێ نێونەتەوەییەکان بە تایبەت لە ناوچەی ھەستیاری ئەقیانووسی ھیندو دەریای عومان ھەوڵی داوە.
ناوبراو ، پێشی داگرت:مەشقی ھاوبەشی ئێران و ڕووسیاو چینیش ھەر لە ئاراستەی بەھێز کردن و پەرە پێ دانی ئاسایشتی بازرگانیی نێونەتەوەیی لەم ناوچەیەدا بەڕێوە دەچێت.
سەرداری سەرتیپی پاسدار «ئەبولفەزل شکارچی» وتەبێژی باڵای ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵووێزی ئەزمون لە نێوان وڵاتانی ئێران و ڕووسیاو چینی وەک ئامانجێکی گرینگی دیکەی مەشقی ھاوبەشی ئێران و ڕووسیاو چین ھێنایە ئەژمارو وتیشی: بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم و جەردەیی دەریایی لەو ئامانجانەی دیکەی مەشقەکەیە.