مووسەوی: بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی شارومەندی ئێرانی دەستێوەردەرانەیە
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی شارومەندیکی ئێرانی بە کردەوەیەکی خۆتێوەردەرانە زانی.
"سەید عەبباس مووسەوی" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە وڵامی پرسیارێک لەبارەی کردەوەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەمەر بانگ کردنیی باڵوێزی ئێران لە پاریس و بەیاننامەی ئەوان ڕایگەیاند: کەسی بەرچاو(خاتوو فەریبا عادلخواە) شارومەندی ئێرانە و بە تاوانی شۆڤاری قۆڵبەست کراوە.
مووسەوی گوتیشی: وەکیلی ئەم سارومەندە ئێرانییە ئاگاداری وردیاتی دۆسییەکەبووە و دۆسییەکەی لە هێزی دادەڤانی لیکئەدرێتەوە.
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانهەروەها لەبارەی شارومەندیکی فەرەنسی کەبە تاوانیی"کۆبوونەوە و هاوڕەوت بوونی دژی ئاسایشتی نیشتمانی" قۆڵبەستکراوە،گوتی: ئەو تا بەئێستا چەند جار توانیوێتی لەگەڵ کۆنسوولخانە پێوەندی هەبێت ووەکیلەکەی ئاگاداری تاوانەکانی بووە و لەگەل کاربەدەستانی هێزی دادەڤانی ئێران پێوەندی هەیە.مووسەوی جەختیکرد: چەواشەکارییەکان ناتوانێت پێشبگرێت لە ڕاگەییشتن بەم دۆسییەگەلە لە هێزی دادەڤانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا بەتایبەتی لەپێوەندی لەگەڵ تاوانەکانی ئاسایشتی کەپاڵدراوە لەم دوو کەسە.