دەسپێکی دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
ئەمڕۆ شەممە 12 ی رێبەندان رێکەوتی یەکی شوباتی 2020 ، دەسپێکی دەیەی پیرۆزی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە .
41 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ، دوازدەی رێبەندانی ساڵی 1357 ی هەتاوی ( یەکی شوباتی 1979 ) ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دوای 15 ساڵ دوور خرانەوە لە نیشتمان ، لە نێو پێشوازیی بەتینی خەڵک ، پێی نایەوە خاکی ئێرانی ئیسلامیی .
دوای تێپەڕینی دە رۆژ لە گەڕانەوەی ئەو بەڕێزە ، لە رۆژی 22 ی رێبەندانی ساڵی 1357ی هەتاوی ، 11ی شوباتی 1979) شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت .
لەبەر ئەوە لە رۆژی 12 ی رێبەندان تا 22 ی رێبەندان وەک دەیەی فەجر نێودێر کراوە و هەر ساڵ ئاهەنگ و جەژنی تایبەتی بەم بۆنەوە بەڕێوەدەچێ .
ئاهەنگی فەرمیی دەسپێکی جەژنەکانی دەیەی فەجری شۆڕشی ئیسلامیی هاوکات لە گەڵ کات و ساتی مێژوویی هاتنەوەی ئیمام خومەینی(رە) بۆ ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بارەگای پیرۆزی گڵکۆی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران و هەروەها لە سەرانسەری ئێران بەڕێوەدەچێ .
لەم رۆژەدا ژامی کڵێسەکان ، هۆڕنی گەمیەکان و فیقەی شەمەندەفەرەکانیش بە نیشانەی رێزگرتن لێئەدرێن و سروودی شوڕشی ئیسلامیی لە فێرگەکانی سەرانسەری ئێران دەخوێندرێ و بڵاودەبێتەوە .