شوبات 21, 2020 07:27 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و خوبرەگانی ڕێبەری لە ئێران؛ ئەمڕۆ

هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و یەکەمین نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری لە کاتژمێر ٨ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ( هەینی) لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی دەست پێ بوووە.

هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ٢٠٨ ناوچەی هەڵبژاردەیی لە سەرانسەری ئێران بۆ هەڵبژاردنی ٢٩٠ نوێنەری مەجلیس بەڕێوە دەچێ.

دەرفەتی پڕوپاگەندەی بەربژارانی یازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، کاتژمێر ٨ی سەر لە بەیانی دوێنێ (پێنجشەممە) کۆتایی هات.

هەروەها "جەمال عورف"  سەرۆکی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاندووە کە ململانێ لە نێوان حەوت هەزار و ١٥٧ بەربژار لە ئارادایە بۆ چوونە نێو یازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و پێی داگرت کە زیاتر لە ٥٤ هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران دانراوە.

عورف بە ئاماژە بەوەی کە ڕادەی بەشداریی خەڵک لە خولەکانی پێشووی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس، ٦٠% بوە راشیگەیاند: ٥٧ ملوێن و ٩١٨ هەزار کەس شیاوی دەنگدان و بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانن کە لەو هەژمارە ٢ ملوێن و ٩٣١  هەزار کەس بۆ یەکەم جارە کە دەتوانن لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن و یەکەم دەنگیان دەدەن.

بە پێی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئێران، تەمەنی دەنگدان ١٨ ساڵی تەواوە و کەسانی سەروی ئەو تەمەنە کە خاوەنی ناسنامە و کۆدی نەتەوەیی بن دەتوانن دەنگ بدەن.

سەرپەیڤ