پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیرانی تەندروستی تورکیا و ئێران لە سەر ڤایرۆسی کرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i377185-پەیوەندی_تەلەفۆنی_وەزیرانی_تەندروستی_تورکیا_و_ئێران_لە_سەر_ڤایرۆسی_کرۆنا
فەخرەدین کوچا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستی و دەرمانی ئێران لە سەر هاتنی ڤایرۆسی کرۆنا بۆ ئێران گفتوگۆیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2020 11:11 Asia/Tehran
  • پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیرانی تەندروستی تورکیا و ئێران لە سەر ڤایرۆسی کرۆنا

فەخرەدین کوچا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستی و دەرمانی ئێران لە سەر هاتنی ڤایرۆسی کرۆنا بۆ ئێران گفتوگۆیان کرد.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان، فەخرەدین کوچا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستی و دەرمانی ئێران لە سەر هاتنی ڤایرۆسی کرۆنا بۆ ئێران گفتوگۆیان کرد.

بە پێی ئەم هەواڵە، وەزیری تەندروستی تورکیا لە ئەو پێوەندییەدا وێڕای داوا لە هاوتا ئێرانییەکەی خۆی لە سەر گرتنە بەری ڕێوشوێنی تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرچی زیاتری ئەو ڤایرۆسە، وتی: لەو پێوەندییە تەلەفۆنیەدا دوو لایەنەکە جەختیان کردووە کە ڕێوشوێنی پێویست لە لایەن هەر دوو وڵاتەکەوە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەو ڤایرۆسە بگیرێتە بەر. ئێمە وەکوو وڵاتی تورکیا لە بەرانبەر ئەو ڕووداوە لە پاڵ دراوسێی خۆمانین.