پەیوەندیی تەلەفۆنیی وەزیرانی تەندروستیی تورکیاو ئێران لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i377193-پەیوەندیی_تەلەفۆنیی_وەزیرانی_تەندروستیی_تورکیاو_ئێران_لە_بارەی_ڤایرۆسی_کۆرۆنا
فەخرەددین کوچا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستی و دەرمانی ئێران لە بارەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا«کوید – 19» لە ئێراندا قسەیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2020 12:59 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی وەزیرانی تەندروستیی تورکیاو ئێران لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

فەخرەددین کوچا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستی و دەرمانی ئێران لە بارەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا«کوید – 19» لە ئێراندا قسەیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، بە پێی زانیارییەکانی دەستکەوتوو،فەخرەددین کوچا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستی و دەرمانی ئێران لە بارەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا«کوید – 19» لە ئێراندا قسەیان کردووە.

بە پێی نووسینی ھەواڵدەریی «ھەبەر حەوت»، فەخرەددین کوچا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دا وێڕای داخوازی لە ھاوتا ئێرانییەکەی لە بارەی « لەبەرگرتنی تەگبیرێکی تایبەتی بۆ بەرنگار بوونەوەی پەرە سەندنی ھەرچی زیاتری ڤایرۆشی کۆرۆنا»، ھاوکات جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە تەگبیری پێویست لە لایەن ھەردووک وڵاتەوە بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەم ڤایرۆسە دەبێ بەھێزتر بکرێت. وەزیری تەندروستیی تورکیا لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وتووشیەتی: ئێمە بە ناوی تورکیاوە لە بەرامبەر ئەم دیاردەیەدا لە ھەر کات و ساتێکدا لە تەنیشتی وڵاتی دراوسێی خۆماندا دەوەستین.

کوجا لە بارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بە پەیامنێرانی وتووە: لە ئێراندا ھەتا ئەم کاتە ٧٥٠ نمونەی جێگای گومان ناس کراون کە لەنێوانیاندا ١٨ دیاردەی ڤایرۆشی کۆرۆنا سەلمێندراوەو ژمارەی کوژراونیش پێنج کەس ڕاگەیەندراوە.