ژمارەی گیان بەختکردوانی تووشبوو بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە پێنج کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i377204-ژمارەی_گیان_بەختکردوانی_تووشبوو_بە_نەخۆشیی_کۆرۆنا_لە_ئێران_گەیشتە_پێنج_کەس
ژماری کەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران سەرجەم گەیشتە بیست و هەشت کەس کە لەو هەژمارە "پێنج"یان گیانیان لەدەست دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2020 14:53 Asia/Tehran
  • ژمارەی گیان بەختکردوانی تووشبوو بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە پێنج کەس

ژماری کەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران سەرجەم گەیشتە بیست و هەشت کەس کە لەو هەژمارە "پێنج"یان گیانیان لەدەست دا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "کیانووش جەهانپور" سەرۆکی ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزشکیی ئێران رۆژی شەممە رایگەیاند: تائێستا ٧٨٥ کەس لە ئێران کە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەرە، تاقیکاریان بۆکراوە.

جەهانپور وتی: دە کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە بە ١٨ کەسی رۆژی رابردوو-وە، کۆی کەسانی تووشبوو گەیشتە بیست وهەشت کەس.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە شاری "ڤوهان"ی چینەوە پەرەی سەند، ئێستا جگە لەو وڵاتە زیاتر لە بیست و پێنج وڵاتی دیکە لەوان ئەمریکا، ئینگلیز، ئوسترالیا، تایلەند، کۆریای باشور، ژاپۆن، کەنادا، فەڕانسە، عەرەبستان وئیماراتیشی تێوەگلاندووە.

بەپێی دوایین ئامار، تائیستا زیاتر لە حەفتاو شەش هەزار کەس لە چین تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و زیاتر لە دوو هەزار و ٣٠٠ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.