شوبات 27, 2020 19:13 Asia/Tehran
  • مووسەوی : یەکەمین باری هاوپێوەند لەگەڵ ڤایرووسی کۆرۆنا سبەینی (هەینی) دەگاتە ئێران

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: یەکەمین باری هاوپێوەند بە ڤایرووسی کرۆنا لەلایەن دەوڵەت و خاچی سووری چین"ەوە بڕیارە سبەینێ(هەینی) بە فڕینێکی تایبەت بگاتە ئێران.

"سەید عەبباس مووسەی" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پینجشەممە لەمەر لێکدانەوەی کردەوەکان وا ئەنجام دراون لەلایەن وەزارەتی دەرەوە لە بواری یارمەتی دان بە کەرتی پڕ لە هەوڵ و تیکۆشانی تەندروستی و دەرمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا گوتیشی: وەرگرتنی یارمەتییەکانی داواکارانە لە ولاتانی دۆست پێوشوێنگیردراوە کەبەرەبەرە خەریکە بەئاکام دەگات و یەکجاری دەبێت و یەکەمین باروبنە لەم بوارە لەلایەن دەوڵەت و خاچی سووری چین بریتییە لە نزیک ٢٠ هەزار کێتی تاقیکاری کۆرۆنا و هەندێک کەرەستەی دیکە کە سبەێنێ دەگاتە ئێران. مووسەوی بەڕێزگرتن لە یارمەتییەکانی دۆستانەی دەوڵەت و خەڵکی چین گوتیشی: وردیاتی زیاتر لەبارەی یارمەتییەکانی چین و وڵاتانی دیکەی دۆست  دوای یەکجاری بوون بەئاگاداری دەگات. بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، تابەئێستا ٨٢ هەزار کەس لە جیهان تووشی ئەم ڤایرووسە بوونە کەلەم ژمارەیە پتر لە ٣٢ هەزار باری تەندرووستیان جێگیر بووە و پتر لە ٢٨٠٠ هەزار کەسیش گیانی خۆیان لەدەست داوە.

سەرپەیڤ