ڕۆحانی : با سەرجەم گەلان و دەوڵەتانی جیهان بۆ خەبات بەدژی کڕۆناڤایروس پێکەوەو پاڵپشتی یەکتر بن
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە هەنووکە ڤایرۆسی کڕۆنا بۆتە قەیرانێکی گشتگیری جیهانی وتی : با سەرجەم گەلان و دەوڵەتانی جیهان پێکەوە بن و بە یارمەتیدانی یەکتر بە خێرایی ئەو قەیرانە تێ پەڕێنن.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەیفوونی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمد ئالی سانی"ی پاشای قەتەر وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی هاوکاری نێوان دوو وڵات لەپێناو دابینی پێویستی پاکوخاوێنی و دەرمانی پێویست بۆ خەبات و بەربەرەکانی لەگەڵ کڕۆناڤایرۆس وتی ئێران لەپەیوەند لەگەڵ ئالووگۆڕی بازرگانی و هەناردەی کەلوپەل و گوستنەوەی موسافیر خەریکی بەڕێوەبردنی پرۆتۆکۆلگەلێکی پاکو خاوێنی تایبەت دایە.
ڕۆحانی هەروەها وێڕای ئاماژە بە پەرەی هاوکاری هەمەلایەنەی نێوان تاران و دۆحە هیواداری دەربڕی کە بەرپرسانی نێو کۆبوونەوەی کومسیۆنی هاوبەشی ئێران و قەتەر کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێ ، بواری پەرەی پەیوەندی دوولایەنە بڕەخسێنن.
شێخ تەمیم بن حەمد ئالی سانی" پاشایی قەتەریش لەمیانەی ئەو گوتوبێژە تەلەفوونیەدا وێڕای دەربڕینی دڵخۆشی خۆی لەو سەفەرە سەرکەوتوەکەی مانگی ژانویەی خۆی بۆ ئێران وتی : هیواخوازم بتوانم لە داهاتویەکی نزیک دا شاهیدی بەردەوامی گوتوبێژی نێوان سەرۆکانی دوو وڵات بین لە دۆحە.
پاساکەی قەتەر وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەوڵەت و گەلی وڵاتەکەی خۆی بە پاڵپستی گەل و دەوڵەتی ئێران دەزانێ وتی : قەتەر هیچ درێغیەک ناکا بۆ هەرچەشنە یارمەتی و هاوکاریەکی ئێران بەئاراستەی بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو نەخۆشیە.