ڕۆحانی: کاربەدەستان و جەماوەری ئێران بە ھاوکاری لە قەیرانی کۆرۆنا دەپەڕنەوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات، باسی کەرەنتینە لە ئارادا نییە، وتیشی: کاربەدەستان و جەماوەری ئێران بە ھاوکاری و ڕێکخستن لە قەیرانی کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی دەپەڕنەوە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی لێژنەی ئابووریی دەوڵەت و نوێنەرانی چالاکانی ئابووری لە تاران ، وتی: دەبێ ھەل و مەرجی ئابووری، ڕەوتی ئابووری، ھەڵس و کەوتی خەڵک لەگەڵ چالاکیی ئابووری بە ڕەچاو کرانی پرۆتۆکۆلەکانی تەندروستیی ھەروا بە ئاسایی بمێنێتەوەو ماوەی ئەوە نەدرێت کە لەم بوارەدا گرفتێک دروست بکرێت.
ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە خزمەتگوزاریی دەوڵەتی ئێران وەک ھەموو جارێک پێشکەشی خەڵک دەکرێت، وتیشی: لە بارەی ھەرچەشنە بەرتەسکییەکەوە لە ئەرکانی نیشتیمانیی دژی کۆرۆنا لە تاران بڕیار دەدرێت.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا تیشکی خستە سەر ئەمەی کە تاران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ خەریکی وتووێژە وتیشی: ئەم دانوستانانە زیاتر لە بواری گواستنەوەی کاڵاو شت و مەک و ھاتوچۆیە بە ڕەچاو کردنی پرۆتۆکۆلەکانی تەندروستی لە سنوورەکاندا.
بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە مانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە شاری «ووھان»ی چین دەستی پێ کراو وەک باسی دەکرێت سەرچاوەکەشی ئاژەڵە نادەستەمۆکان بوونە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوە فەرمییەکەی « کۆڤیدی نۆزدە»یە لە مانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە شاری «ووھان»ی چین دەستی پێ کراو وەک باسی دەکرێت سەرچاوەکەشی ئاژەڵە نادەستەمۆکان بوونە.
ئەم ڤایرۆسە لەئێستادا جیا لە چین، بەرەو ١٥٠ وڵاتی دیکەش تەشەنەی سەندووە.
بە گوێرەی دوایین ڕێژەکان، ھەتا ئێستا زیاتر لە ١٥٧ ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی ئەم ڤایرۆسە ھاتوون کە لەم ژمارەیە زیاتر لە ٧٥ ھەزارکەسیان چاک بوونەتەوەو لانیکەم پێنج ھەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزشکیی ئێرانیش زیاتر لە ١٢ ھەزار کەس لە وڵات دا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون و ٦١١ کەسیش لە بەر توش بوون بەم ڤایرۆسە گیانیان لە دەست داوە.
ھەروەھا ھەتا ئێستا چوارھەزارو ٣٣٩ کەی لەوانەی وا لێ ئێراندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون چاک بوونەتەوەو لە نەخۆشخانە ھاتوونەتە دەر.