ئادار 16, 2020 15:59 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئامار وڕێژەکانی ڕەوتی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشی کۆڕۆنا لە ئێران جیی هیوایە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێزگرتن لە هەوڵە بێ وچانەکانی هەموو کادێری دەرمانی وڵات بۆ بەرنگاربوونەوەوکۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی کۆڕۆنا ، ئامار وڕێژەکان ڕەوتی بەرنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا لە ئێرانی بە جیی هیوا زانی.

"حەسەن ڕۆحانی"سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆبوونەوەی ئەرکانی نیشتمانی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشی کۆرۆنا کە هاوکات پارێزگارانی سەرانسەری وڵات\یش لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس تیدا بەشداریان هەبوو، بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە، بەسیجی گشتیی وهەوڵی بە کۆمەڵ وهەمووانی بەبایخ دەسپێکرا وبەردەوامیشە، وتی: بە پێی ئامار وڕێژەکان ، ئێران لە قۆناخی پیکی نەخۆشی کۆرۆنا تێپەڕێوە. ڕۆحانی هەروەها بە سپاس وێژی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ دەرکردنی فەرمانی چالاک کرانی ناوەندی تەندروستی ودەرمانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئەم فەرمانە ، یارمەتێکی گەورە دا بە  وڵات وگەلی ئێران. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەر پێویستی لەبەرچاوگرتنی ڕێ وشوێنە پاکپارێزی وتەندورستیەکان وتی: وەزاڕەتخانەکانی وڵات وتەندروستی ، دەرمان وفیرکاری پزیشکی ئێران لە سبەێنێ سێشەممە لە دەروازەی شارەکان کە ڕادەگەیەنن، خەڵک لە باری تەب سەنجی کۆنترۆڵ دەکەن. ڕۆحانی پیداگری کرد : خەڵک وکاربەدەستانی ئێران بە  هاوکاری وهاوئاهەنگی کۆرۆنا شکست دەدەن. ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوی ڕەسمیەکەی کوویدی - ١٩یە ، کۆتایی ساڵی ڕابردوو ٢٠١٩ لە شاری ووڤانی چین شناسایی کرا. ئەم ڤایرۆسە ئێستاکە سەرەڕای چین، گەیشتووەتە ١٥٠ وڵاتی تریش. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزاڕەتی تەندروستی ، دەرمان وفیرکاری پزیشکی ئێران ، هەتا ئێستاکە لە کۆی ١٣هەزار و٩٣٨ژەسێک کە لە ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە ، چوار هەزارو ٧٩٠کەسیان چاکبوونەتەوە ولە نەخۆشخانەکان وەدەرنراون.

سەرپەیڤ