ئادار 18, 2020 16:18 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: خرانە گەڕی گەڵاڵە گەورەکان لە ئێران زللەیەکی قایمی ئێران بوو کە لە زلھێزە دەست درێژکارەکان وەشێندرا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دە ربڕینی ئەمەی کە گەل و دەوڵەتی ئێران لە دژوارترین ھەل و مەرجی بایکۆت دا، گەورەترین گەڵاڵەیان خستە گەڕ، وتی: ئەم گەڵاڵە گەورانە وەک ئەو موشەکانەی لە بنکەکەی ئەمریکا لە عێراق کەوت، زللەیەکی قایمی ئێران بوو کە لە زلھێزە دەست درێژکارەکان وەشێندرا.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وێڕای ئاماژە کردن بە پێشکەوتنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو لە بواری کشت و کاڵ، پیشەسازیی ئاوو کارەبا، ڕێگاچێکردن، نەوت و پترۆشیمی، وتیشی: بۆ یەکەمجار بەرھەمھێنانی گازی ئێران گەییشتە ھەزار مەتری شەش پاڵو کە ئەم بابەتە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بردووەتە ڕیزی ئەو وڵاتە پێشکەوتووانەی وا لە بواری بەرھەمھێنانی گازدا چالاکی دەنوێنن.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  لە درێژەی وتەکانی دا بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەت ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کردنی نەخۆشیی کۆرۆنا لە وڵات دا بەکار دێنێ، وتیشی: خەڵک لە ھێندێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە سەر دەسڕۆکەیەک بەشەڕ دێن، کەچی سەرباری ھەل و مەرجی دژواری بایکۆت، خۆراک و کاڵاو پێداویستیی سەرەکی بۆ خەڵکی ئێران دابین کراوە.

ڕۆحانی وێڕای ڕێزگرتن لە ھەوڵی کۆمەڵگای پزیشکیی ئێران لەمەڕ خەباتی دژی تەشەتای کۆرۆنا لە وڵات، پێی داگرت: تەواوی دام و دەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی و کارگێڕیی دەوڵەتی و تایبەتی لە سەرتاسەری ئێران ھاوڕێ لەگەڵ ھێزە چەکدارەکان خەریکی خزمەتکردنی خەڵک و پێشگرتن بە پەرەسەندنی ئەم ڤایرۆسەن.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  ھەروەھا لە تەمبری بیرمانی  تێکۆشەرانی ھێڵی پێشەوەی خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناوی « پاڵەوانانی نیشتیمان» پەردەی ھەڵگرت.

سەرپەیڤ