راوێژی زەریف و گۆترێش سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i378465-راوێژی_زەریف_و_گۆترێش_سەبارەت_بە_بەرەنگاربوونەوەی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆرانکارییەکانی هاوپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناڤایرۆس بیر و ڕای گۆڕییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2020 04:07 Asia/Tehran
  • راوێژی زەریف و گۆترێش سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆرانکارییەکانی هاوپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناڤایرۆس بیر و ڕای گۆڕییەوە.

"محەممەد جەواد زەریف" ئێوارەی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێش بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها سەبارەت بە لەمپەرەکانی بەردەم گەلی ئێران بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆناڤایرۆس بیر و ڕای گۆڕییەوە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لەو وتووێژەدا بە ڕاگەیاندنی پاٶڵپشت خۆی لە گەلی ئێران ، پێی داگرت لە سەر پێویستیی هەڵگیرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

زەریف پێشتر لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش بە پێداگری لەسەر پێویستی هەڵگیرانی هەموو بایکۆتە یەکلایەنە و نایاساییەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران، راشکاوانە ڕایگەیاند: وێرای لێهاتوویی زانستیی سیستەمی تەندروستیی ئێران، بایکۆت و پێشمەرجەکانی ئەمریکا بۆ پێشگری بە فرۆشرانی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی، هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێرانی بەرەوڕووی لەمپەری نەلەبار کردۆتەوە.