ئادار 21, 2020 17:15 Asia/Tehran
  •  ئازادکرانی هاووڵاتیەکی ئێرانی لە فەڕانسا، بەرپەڕچدانەوەی داواکاریی ڕادەستکران لەلایەن ئەمریکاوە

وتەبێژی دەزگەی دادڤانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە ئەندازیار "جەلال روحوڵڵانەژاد" هاووڵاتی ئێرانی کە بەبیانووی پێشێلکردنی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژبە ئێران لە فەڕانسا گیرابوو، ئازاد کراوە.

"غولامحوسێن ئیسماعیلی" وتەبێژی دەزگەی دادی ئێران بەئاماژە بە ئازادکرانی ئەندازیار"جەلال ڕوحوڵڵا نەژاد" وتی: شارومەندی بێتاوانی ئێرانی کە بەپیلان و دهۆی دەس و پێوەندیەکانی ئەمریکا لەخاکی فەڕانسە، تۆمەت وبوختانی ناڕەوای پاڵدرابوو و بێ ئەوەی مافی بەرەڤانیی و یاساوڕێسای دادگەرانەی بۆ لەبەرچاو بگیردرێ، لە یەکێک لە زیندانەکانی فەڕانسە زیندانی کرابوو، کە لەئەنجامی پێوشوێن گرتنە نێودەوڵەتییەکان و ڕاوتەگبیری دەزگەی دادی ئێران ئازاد کرا.

لەهەمان کاتدا، "رۆلاند گابریێل مارشال" کە بەتاوانی هەوڵدان لەدژ ئاسایشی نیشتمانی لەدادگەی گشتی و ئیقلابی تاران پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕابۆوە، بە تێپەڕاندنی بەشێک لە دەورەی حوکمەکەی، بە کەڵک وەرگرتن لە سوک کرانی سزاکان رۆژی ڕابردوو(هەینی) لە زیندان ئازاد کراو خرایە بەردەست باڵوێزخانەی فەڕانسە لەتاران.

ئازادکرانی ئەندازیار جەلال ڕوحوڵڵا نەژاد لەکاتێکدایە کە ئەو شارومەندە ئێرانییە پتر لە ساڵێک لەمەوبەر لەسەر داوای وەزارەتی دادی ئەمریکا لە فرۆکەخانەی "نیس" هەڵکەوتوو لە باشوری فەڕانسە قۆڵبەست کرابوو.

سەرپەیڤ