ئادار 21, 2020 20:54 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ناردرانی یارمەتیی پزیشکیی چین بۆ ئێران بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

چوار باری کەرەستەی پزیشکیی دیاریی دەوڵەت و گەلی چین بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەوانەی ئێران کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە درێژەی یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی دەوڵەت و جەماوەری چین و پشتگری کردنیان لە بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، زیاتر لە سی تەن کەرەستەی پزیشکی و تەندروستیی ڕەوانەی تاران کراوە.

ھەتا ئێستا زیاتر لە ١٨ باری کەرەستەی پزیشکی و یارمەتیی تەندروستی و داوودەرمانی خەڵاتی جەماوەرو دەوڵەتی چین بۆ خەباتی دژی ڤایرۆسی کرۆنا رەوانەی تاران کراوە.

سەرباری تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا لە جیھان و پێویستیی بەرنگار بوونەوەی ھەمەلایەنەی، کەچی ئەمریکا ھەروا لە سەر بەردەوام کردنی بایکۆتەکانی لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری دژی ئێران پێ دادەگرێ و بە شێوەی بەردەوام باسی ڕاگەیاندنی بایکۆتی تازە دژی تاران دەکات.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوە فەرمییەکەی کۆڤیدی ١٩ یە، لەکۆتایی ساڵی٢٠١٩دا لەشاری "ووهان"ی چین سەریهەڵدا. ئەم ڤایرۆسە لەئێستادا جیا لە چین، بەرەو ١٨٥ وڵاتی دیکەش تەشەنەی سەندووە. 

سەرپەیڤ