ئادار 23, 2020 16:58 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: یارمەتیی ئەمریکا بۆ ئێران لەو درۆگەورە مێژووییانەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئەمەی کە ئەمریکییەکان دەڵێن ئامادەن بۆ بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا یارمەتیی ئێران بدەن، درۆیەکی گەورەی مێژووییە.

«خەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای ئاماژە کردن بە بانگەشەی کاربەدەستانی ئەمریکی لە بارەی یارمەتی دانی ئێران بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتیشی: ئەو بایکۆتە ستەمکارانەو نایاسایی و تیرۆریستییەی کە لە لایەن ئەمریکاوە بەسەرگەلی ئێراندا سەپێندراوە،گرفتێکی زۆری بۆ ئێرانییەکان دروست کردووە.

ڕۆحانی وتیشی: ئەمریکییەکان ئەگەر بە نیازن یارمەتیی ئێران بدەن، لە سەر ڕێگای چالاکیی ئێرانییەکان لە بواری جۆربەجۆر لەوانە فرۆشتنی نەوت، ئاڵوێری بانکی، داوودەرمان و خۆراک و تەنانەت کەرەستەو پێداویستییە سەرەتاییەکان لاچن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە ئەمریکییەکان بەرپرسی گەورەترین تاوانی تیرۆریستین لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو ئێران وتیشی: لەم ھەل و مەرجەدا بیروڕای ئەمریکییەکان و بناغەی ھزرە ھەڵەو تیرۆریستییەکانیان بۆ دنیا ئاشکراتر بووە.

ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە جەماوەرو کاربەدەستانی ئێرانی بە ھاریکاری، ڕێکخستن و ھاودەنگی ئەم ڕۆژە دژوارانە وەپشت سەر دەنێن، وتیشی: جیھان پێناوداری کلتووری ئیسلام و ئێرانە لە زۆرێک لە بوارە زانستی و تەندروستییەکاندا.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ناودێرکرانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وەک ساڵی «بازی بەرھەم» وتیشی: بۆ گەییشتن بە بازدان لە بواری وەبەرھێنان، ھەبوونی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ پێویستە.

سەرپەیڤ