ڕێزگرتنی رۆحانی لە ڕەزامەندی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب بەرامبەر هەڵگرتنی یەک میلیار یۆرۆ لە سندووقی گەشەی نەتەوەیی
سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێزی گرت لەڕەزامەندی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کرد لەسەر داوای هەڵگرتنی یەک میلیارد یۆرو لە سەرچاوەکانی سندووقی گەشەی نەتەوەیی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوە و بەڕێوەبەرایەتی داهاتی پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا لە وڵات .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی سەرۆک کۆماری ، حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها لە نامەیەدا بۆ محەممەد باقر نەوبەخت جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێران فەرمانی دا : پێداویستیی وەزارەتی تەندوروستی ، دەرمان و پەروەردەی پزیشکیی ئێران لە سەرچاوەکانی سندووقی گەشەی نەتەوەیی، دابین و تائەوجێگایەی بکرێت لەبەرهەمی ناوخۆیی و بەکەڵک وەرگرتن لە کۆمپانیاکانی زانست بونیان، دەستەبەر بکرێت .
سەرباری پەرەسەندنی ڤایرۆسی کوشندەی کرۆنا لە جیهان و پێویستیی بەرەنگار بوونەوەی هەمە لایەنە لەگەڵ ئەو ڤایرووسە، ئەمریکا هەروا لەسەر درێژەی هەڵوێستی بایکۆت کردنەکەی لە چوارچێوەی سیاسەتی گوشاری ئەوپەڕی خۆی بە دژی ئێران پێداگری دەکات و بەشێوەی نایاسایی هەندێ سەرچاوەی ماڵی و سامانی ئێران لە دەوەی ئێران، دەستی بەسەر داگیراوە.
سەرباری ئەمە، هاوکات لەگەڵ هەوڵی پێشگیرانە و دەرمانیی دەوڵەتی ئێران بەیارمەتی هێزە چەکدارەکان، ڕەوتی پێزانینی زوو، ناسینی کەسانێک کەلەگەڵ نەخۆش پێوەندییان بوووە، قەرەنتینە و دەرمانی تووشبووان، بە هاوڕێییی هەموو چینە جۆربەجۆرەکانی گەلی ئێران، خێرا خەریکە ئەنجام دەبێ .
بەپێی دوایین ئامارەکان تائێستا لەسەرجەم شەست هەزار و پێنسەد کەسێک کە لە ئێران تووشی ڤایرووسی کرۆنا بوونە، بیست و چوار هەزر و دووسەت و سی و شەش کەسان چاک بوونەتەوە ولە نەخۆشخانە دەرکەوتوون و سێ هەزار و حەوتسەد و سی و نۆ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.