ڕۆحانی: بەڕێوەبردنی ڕەویشتەکانی تازە بۆ ڤەناسینی تووشبووان بە درمی کۆرۆنا لە ئێران
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی باسی لە بەڕێوە بردنیی تاقیکاری ئانتی بادی وەکوو ڕەویشتی تازە بۆ ناسینەوەی نەخۆشانیک کە تووشی ڤایرووسی کۆرۆنا بوون لە وڵات دا کرد.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دانیشتنی ستافی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا بەباسکردنی ئەمەی هێلەک کردنی تازە لە وڵات دەستپیکراوەتەوە،گوتیشی: دوای ئەرێنی بوونی تاقیکاری کۆرۆنای هەندێک کەس، لەو کەسانەی کەلەگەڵیان دا پێوەندییان هەیە تاقیکاری دەکرێتەوە تا ئامارەکان وردانە تر بێت.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژە دان بە ئاراستە کرانیی ڕاپۆرتی ستافی نیشتمانی بەرەناگربوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا لە ستانە جۆر بە جۆرەکانی وڵات گوتی: ئامارەکان نیشان ئەدات کە ئێران نزیک بۆتەوە لە بارودۆخی بەرتەسک کردنەوەی ئەم نەخۆشییە.
ڕۆحانی هەروەها ئاماژەی کرد ئەپلیکەیشێنی ئامادە کراوی زانکۆی شەریفی ئێران لە بواری ڤایرووسی کۆرۆنا و گوتی: بە گوێرەی ئەم ئەپلیکەیشینە و هەروەها دەستکەوتەکانی وەزارەتی تەندروستی وا لەم بوارە ڕادەستی ئێمەی دەکات، دەتوانین ئاگادار بین کە چ کەسێک بارودۆخی سووری کۆرۆنایی هەیە و چ کەسانێک بارودۆخی زەردییان هەیە و دەبێ ئاگادارییان لێوە بکرێت.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەبارەی ئەو ئێرانییانە کە گەرەکییانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتیش گوتی، هەموو ئەو ئێرانییانە وا خوازیاری گەڕانەوەن بۆ وڵات، دەبێ پۆرۆتۆکۆڵە ڕاگەیاندراوەکانی وەزارەتی تەندروستی دەواو دەرمان و فێرکاری پزشکی ڕەچاو بکەن.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی،دەرمان و فێرکاری پزشکی ئێران، تابە ئێستا لە سەر جەم ٨٠ هەزار و ٨٦٨ کەس کە لە وڵات دا تووشی ڤایرووسی کۆرۆنا بوونە،تا بەئێستا ٥٥ هەزار و ٩٨٧ کەس لەوان چاکبوونەتوە و لەنەخۆشخانە نەماون و ٥ هەزار و ٣١ کەس گیانی خۆیان لەدەست داوە.