روحانی : یەکیەتی ئوروپا لە بەرامبەر ئەمریکادا بێدەنگ نەبێ
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا جەختی کردەوە : قەدەری کۆمەڵگەی جیھانیی پێکەوە بەستراوە و یەکیەتی ئوروپا دەبێ رۆڵی خۆی لە بەرامبەر ھەنگاوە نامرۆییەکانی ئەمریکادا بنوێنێ .
حەسەن روحانی لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا وتیشی : لەم بارودۆخە سەختەدا گوشارەکانی ئەمریکا لەسەر خەڵکلە ھەر کاتێکی دیکە نامرۆیی تر بووە و بەردەوام بوونی ، تاوانێکی دڕندانە لە دژی گەلێکی گەورەیە وبە پێچەوانەی ھەموو پڕەنسیپە مرۆییەکان و یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە .
روحانی ھەروەھا گوتی : میکانزیمی ئوروپا بۆ سات و سەودا و گواستنەوەی دراو بەداخەوە ھێشتا نەیتوانیوە ھەنگاوێکی سەرنج راکێش وکاریگەر باوێ .
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیاش وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی لە گەڵ خەڵکی ئێران وجەخت لەسەر ئامادەیی بۆ گۆڕینەوەی ئەزموونەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گوتی : ئیتاڵیا ئامادەی ھاریکاری لەگەڵ ئێرانە بە تایبەت لە بواری رێککەوتنی ناڤۆکی و بەھێزکردنی میکانیزمی دارایی یەکیەتی ئوروپا .